فۆتۆشۆپ
13, کانوونی یەکەم 2016
فۆتۆشۆپ CC لەمەودوا پشتگیری لە تەچ باری ماکبووک پرۆ دەکات

ماکبووک پرۆی نوێ دوو مانگ لەمەوبەر بە بوونی ناوچەی Touch Bar ڕاگەیاندرا، وەکو ئەوەی دەزانین ئاسانکاریەکی باشە بۆ ئامڕازەکانی بەکارهێنانی هەر شتێک و مامەڵکردن لەگەڵیاندا، بێگوومان نەرمەکاڵای فۆتۆشۆپ خاوەن چەندین ئامڕاز و فەرمانی جیایە و لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای ئەدۆبی لە وەشانێکی نوێدا پشتگیری نەرمەکاڵاکەی (CC) ڕاگەیاند بۆ ئامێری ماکبووک پڕۆ.
لەم هەنگاوەدا، بەکارهێنەر و دیزاینەران دەتوانن چەندەها کاری گرنگ بە ئامڕازەکانی فۆتۆشۆپ بکەن، لەوانە هەڵبژاردنی Layer، کە دەتوانی بە خێرایی هەموو تایبەتمەندیەکانی ئامڕازەکە ئەنجامبدەیت. دەستنیشانکردنی ڕەنگی فڵچەکان، قەبارە و چەندان شتی تر کە کاری فۆتۆشۆپیان ئاسانتر و بە تواناتر کردووە.
وەشانە نوێیەکە لە ئێستا بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی MacBookPro و فۆتۆشۆپ.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.