ئەپ و نەرمەکاڵا
14, كانونی یهكهم 2016
ئینستەگرام تایبەتمەندی دڵخوازکردنی بابەتی زیادکرد

بێگومان ڕۆژانە لەبەر کەمی کات ناتوانیت سەیری گشت بابەتێک بکەیت و لەوەیە بابەتێکت بکەوێتە بەرچاو و نازانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی دواتر سەیری بکەیتەوە و ئیتر لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەش دووبارە دۆزینەوەی بابەتێک زۆر ئەستەمە بەڵام خۆشبەختانە لە فەیسبووک ئەم تایبەتمەندییە هەیە کە بتوانیت بابەتەکان پاشەکەوت بکەیت و دواتر بچیتەوە سەریان و سەیریان بکەیتەوە. بەهەمان شێوەش ئەمڕۆ تۆڕی ئینستەگرام تایەتمەندی پاشەکەوتکردنی بابەتەکانی زیادکرد و لەمەودوا دەتوانی بابەتی خوازراو دڵخواز واتە Bookmark بکەیت و لە شوێنێکی تایبەت کە بە Saved ناسراوە سەیریان بکەیتەوە.
شایەنی باسە ئەم تایبەتمەندییە لەمڕۆوە وردە وردە بە بەکارهێنەران دەگات و بەکارهێنەران دەتوانن سودی لێ وەربگرن.
سەرچاوە زەڤێرج
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!