ئەپ و نەرمەکاڵا
14, كانونی یهكهم 2016
وەشانی نوێی ئایتونز بە پشتگیری لە تاچباڕی ماکبووکی نوێ و ئەپی تی ڤی بڵاوکردەوە

ئەپڵ دوێنێ زنجیرەیەک لە نوێکردنەوەی لە بەرهەمە نەرمەکاڵاکانی بۆ بەکارهێنەران بڵاوکردەوە و لەناویشیاندا نەرمەکاڵای ئایتونزی نوێکردەوە بۆ وەشانی ١٢.٥.٤ و لەگەڵ ئەم وەشانەدا پشتگیری بۆ وەشانی ئای ئۆ ئێس ١٠.٢ و تاچباڕی ماکبووکی نوێ و ئەپی تازەی ناسراو بە TV App بەردەست کراوە. جگە لەوە لەم وەشانە چەند زیادکراوەیەک کراوە و چەند چاکسازیەکی گرنگیش بۆ نەرمەکاڵاکە کراوە.
تۆش دەتوانیت بۆ ویندۆز لەم لینکەوە دایبگریت و بۆ ماکیش لە کۆگای ماک ستۆر نوێی بکەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!