ئینتەرنێت
24, حوزه‌یران 2012
ئه‌دۆبی ئه‌پده‌یتێكی تازه‌ی فلاش پله‌یه‌ری بۆ فایه‌رفۆكس ده‌ركرد.

كۆمپانیای ئه‌دۆبی هه‌ستا به ده‌كردنی ئه‌پده‌یتێكی تازه‌ی فلاش پله‌یه‌ر به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ی كه له دواین ڤێرشنی فلاش پله‌یه‌ر له‌سه‌ر فایه‌ر فۆكس له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانه‌وه هه‌ستیان پێكرا. كۆمپانیا ئه‌پده‌یتێكی به ژماره 11.3.300.262 تایبه‌ت به فایه‌رفۆكسی ویندۆز ده‌ركرد وئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌دۆبی وه‌شانی 11.3 ڕاگه‌یاند به‌ڵام دوو هه‌فته لهمهوپێش به‌كاربه‌رانی فایه‌رفۆكس 13 ڕوبه‌رووی كێشه‌ی ئیشنهكردن و تێكچوونی ئه‌م ده‌نگ وڤیدیۆیانه بوونه‌وه كه په‌یوه‌ستن به فلاشه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م كێشه‌یه به‌وه ڕوون كرایه‌وه كه گوایه په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌یه بێت كه له فلاش پهلهیهری فایه‌رفۆكس كه به Sandboxing ناسراوه هه‌یه وهه‌مان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه كه له گۆگڵ كرۆم دا به‌كارهاتووه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گوتانه ئه‌دۆبی ڕایگه‌یاند كێشه‌كه زیاتر پهیوهستهبووه به سیسته‌می ویندۆز ڤێستا وحه‌وت.
سه‌باره‌ت به‌م جۆره كێشانه‌ش ئه‌دۆبی له ڕونكردنهوهیهكیاندا له سه‌ر پێگه‌ی خۆیان له رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌ڵێن كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له زیاتر نزیكبوونه‌وه‌یان وپه‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مۆزێلا وئیشكردن له‌سه‌ر وه‌شانه بێتاكانیان بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌م جۆرانه به‌زووی بدۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین پێش ده‌ركردنی وشانی ته‌واو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و گه‌ر تۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ت توش بووه له فایهرفۆكسهكهت لێره‌وه ئه‌م وه‌شانه‌ی فلاش پله‌یه‌ر بۆ فایه‌ر فۆكس دابگره.
سه‌رچاوه Aitnews