ئای ئۆ ئێس
15, كانونی یهكهم 2016
یاری بەناوبانگی Super Mario Run بۆ سیستەمی IOS بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای Nintendo بە فەرمی یاری Super Mario Run بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی IOS وەشاند کە ئەم یارییە هەوادارێکی زۆری هەیە ئەگەر بۆ خولەکێکیش بووبێت بە دڵنیاییەوە هەمومان ئەم یارییەمان کردووە کە کەسایەتی ماریۆ هەوڵی پاراستنی شاژنەکەی دەدات توشی چەندین بەربەست دەبێتەوە تۆش پێویستە خۆت لەو بەربەستانە لابدەیت، کێشی ئەم یارییە لە کۆگای ئەپ ستۆ 205 MBـە بۆ داگرتنی یارییەکە کرتە لەم بەستەرە بکە بکە
وە لەیاریەکەدا بەکارهێنەر دەتوانێت بە یەک دەست یارییەکە ئەنجام بدات و یاریەکە پێک هاتووە لە شەش شوێنی جیاوازی یاریکردن 24 جۆر بەربەست بە درێژای یاریەکە لەهەر نەخشەیەکدا، یاریەکەدا سێ نەخشەی بە خۆڕاییە گەر بتەوێت سێ نەخشەکەی دیکە بکەیتەوە دەبێت بە بڕی ۱۰ دۆلار نەخشەکانی تر بکڕیت لە کۆگای ئەپ ستۆر
وێنەی یارییەکە

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.