ئینتەرنێت 16, كانونی یه‌كه‌م 2016

سایتی Kickass تۆرێنت بە دۆمەینێکی نوێوە کەوتەوە کار

وەک دەزانین لەماوەی پێشوودا ژمارەیەک زۆر سایتی تۆرێنت داخران وەک مەکینەی گەڕانی torrentz، گەورەترین سایتی گەڕانی فایلی میوزیکی و لەنێویشیاندا گەورەترین سایتی تۆرێنت تونرا بەڕێوەبەرەکەی لە مانگی حەوتدا لە لایەن CIAـەوە لەماڵەکەی خۆیدا و بەهاوکاری پۆلیسی پۆڵندی دەست بەسەربکرێت و تەواوی سێرڤەر و سایتەکەیان داخست بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرپەشتیارانی تری KickAss ـەوە بە دۆمەینێکی تازەوە تۆرێنەتەکە بخەنەوەکار
لینکی تازەی تۆرێنتەکە بریتیە لە Katcr.co (بەڵام لەم کاتەدا ناتوانرێت بەشێوازێکی ئاسان بکرێتەوە بەهۆی زۆری سەردان و بەردەوام کارکردن لەسەر سێرڤەرەکانی ئەم تۆڕەوە)

تاوەکو ئێستا ڕێژەیەکی زۆر تۆرێنت زیادکراوە و ئەپڵۆدەران لە هەوڵی بەردەوامدان تاوەکو زۆرترین فایل باربکەنە نێو تۆرێنتەکەوە و ڕێژەی سەردانیان زیادبکات، دیزاینی سایت دەقاو دەق هاوشێوەی سایتی پێشووە

وەک زۆربەمان دەزانین لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەیەکی زۆر سایت بەناوی KickAssـەوە دروستکران کە هەمان دیزاین و ناوی هەبوو بەڵام دەوترا هەموو ئەو سایتانە لەلایەن دەزگا سیخوڕیەکانەوە یان لەلایەن هاککەرانەوە دانراون و ڕێژەیەکی زۆر فایلی سیخوڕی و مالوەیری زیانبەخش بڵاودەکرایەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەم فایلی تۆرێنتی تێدابوو

ئێمە وەک تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دڵنیای دەدەینە خوێنەرانمان کە ئەم هەواڵە تەواو ڕاستە و لە سایتی تۆرێنت فریک
پشتڕاست کراوەتەوە و کە سایتێکە هەواڵی سایتە تۆرێنتەکان بڵاودەکاتەوە و باوەڕپێکراوترین سایتە.

 

بۆچونی تۆ