مۆبایل و تابلێت 17, كانونی یه‌كه‌م 2016

بلاکبێری کۆچی دوایی کرد!

بیرتانە ڕۆژێک لەڕۆژان بلاکبێری تاكە تەلەفۆن بوو ساڵانە بە ١٠ملیۆن دەستیەی لێ دەفرۆشرا. ئەو براندە بوو کە لەلای زۆربەی خەڵکی خۆشەویست بوو بەتایبەت خەڵکی کەنەدا چونکە خودی کۆمپانیاکە لە کەنەدایە. بەڵام بەداخەوە لەگەڵ هاتنی ئایفۆن و بەدوای ئەویشدا ئەندرۆید ئیتر وردە وردە ناوی بلاکبێری کاڵبۆیەوە و چەندین تەلەفۆن و براندی تر هاتنە مەیدان و بوونە هۆی کۆتایی هێنان بەخەباتی چەند ساڵەی بلاکبێری.

بەگوێرەی هەواڵێکی زە نێکست وێب بلاکبێری بۆ دواجار ماڵئاواییمان لێ دەکات و دەفرۆشرێت بە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی چینی بەناوی TCL کە مۆبایلی تر بەناوی ئەلکاتێکل دروست دەکات. ئەو کۆمپانیایە هەمان ئەو کۆمپانیایەیە کە دوایین دوو تەلەفۆنی بلاکبێری بەناوەکانی DTEK50 و DTEK60 دیزایین کردووە و بەرهەمهێناوە. هەر ئەم کۆمپانیایە لەمەودوا بەرهەمەکانی بلاکبێری دروست دەکات و خۆیشی خزمەتگوزاری بەکارهێنەران دابین دەکات.

شایەنی باسە ئەم ڕێککەوتنە هەندێک وڵاتی وەکو ئیندۆنیزیا و هیندستان و هەروەها نیپاڵ و بەنگلادیش و سریلانکاش ناگرێتەوە و بلاکبێری لەوشوێنانە بەردەوام دەبێت.

بەپشت بەستن بە سێ خاڵ چاودێران پێیان وایە کە ئەم ڕێککەوتنە هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕیت ئەوانیش بریتین لە:

  • ناوە براندنی بلاکبێری چیدی ئەو قورساییەی جارانی نەماوە.
  • مۆبایلەکانی کۆمپانیای TCL ئەو جۆرە مۆبایلە ئاست بەرز و نایابانە نین کە جێگەی باس بن!
  • هەروەها TCL براندی Palmـی لە مانگی یەکی ئەمساڵ کڕی کەچی تا ئێستا هیچی نەکردووە.

بەهەرشێوەیەک بێت لەم چرکە ساتە بەدواوە بلاکبێری ئیتر کۆچی کرد و ماڵئاوایی لێکردین و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی تۆ بەرهەمەکانی بکڕیت! ئیتر خۆت سەرپشکیت.

سەرچاوە زە نێکست وێب

تاگەکان بلاکبێری
بۆچونی تۆ