ئەپڵ
19, کانوونی یەکەم 2016
ئەپڵ بە نرخی 69$ بیستۆکی Airpod دەدات بەوانەی پێشتر بیستۆکەکەیان کڕیوە و ون بووە

لە ڕابردوودا بیستۆکەکە لە پێگەکانی کڕین و پێگەی فەرمی بەردەست بوو و لە یەکەمین دەستپێشخەری ئۆفەردا، کە تایبەتە بەو کەسانەی کە بیستۆکە Airpodـەکەیان ون کردووە یاخوود شکاوە و دووبارە دەیانەوێت بیستۆکەکە بکڕن، ئەوا ئەپڵ بە داشکاندنێکی بەرچاو بیستۆکێکی نوێیان پێدەداتەوە بە نرخی ٦۹$ و بەڕێژەی داشکاندنی ٨۰$، بێجگە لەوەش ئۆفەرەکە کەیسی بارگاوی کردنەوە دەگرێتەوە کە بۆ ئەمەش داشکاندنی تایبەت هەیە.
بیستۆکی Airpodی زیرەک بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و ڕۆژنامەنووسان لە کاتی ڕاگەیاندنیدا، تایبەتمەندیەکانی ئاسانکاریەکی باش دەکات بۆ گوێ، ئەمەش لە ڕێگای لاشەیەکی ڕاستەقینەوە بۆ گوێیەکانت، خاوەن چەندین تایبەتمەندیە و له گرنگترینیان کارکردن بە Siri و بوونی گەیەنەری وایفای. نرخی فەرمی بیستۆکەکە ۱٦۰$ـە، ئەمەی خوارەوەش تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکەیە:
- گەیەنەری دەنگ بە وایفای بێ بوونی هیچ وایەرێک (بێ تەل)
- چالاککردنی تایبەتمەندی سیری بە دوو کرتە
باتری بە توانستی ٥ کاتژمێر.
- خاوەن چیپی W1 کە وا لە وایفای بیستۆکەکە دەکات باشتر و باشتر بگەیەنێت.
- لە تایبەتمەندی سیری دا دەتوانیت فەرمان بکەیت بە دەنگ بۆ زیاد کردنی میوزیک یان دەنگی بیستۆکەکە، یاخود دۆزینەوەی
نزیکترین شوێن کاتێک بتەوێت بڕۆیت بۆ شوێنێک و بتەوێت نزیکترین شوێن بدۆزیتەوە، هەروەها فەرمان کردن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و پێکردنی میوزیک و گۆرانی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.