هەواڵ
25, حوزه‌یران 2012
ماڵپه‌ڕی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هاککرا !

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌مممه 25ی6ی 2012 ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن گروپێكی نه‌ناسراوی هاكهرزهوه هاككرا كه خۆیان به بە سوپای ئەلیکترۆنی شانشینی عەرەبی سعودییە ناساندوە ولۆگۆی گه‌وره‌ترین گروپی هاككه‌ری جیهانی كه ئهنۆنیمۆوسه له لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌رۆك كۆمار دابه‌زاندوه . وههواڵهكهش له‌لایه‌ن هه‌رسێك ماڵپه‌ڕی سبه‌ی وهاوڵاتی ولڤینپرێسهوه پشت ڕاستكراوهتهوه و ئه‌م وێنیه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه بینراوه.

زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه له ماڵپه‌ری هاوڵاتی به‌م شێوه‌یه هاتووه:
لەگەڵ سەردانکردنی پێگەی سەرەکی سەرۆکایەتی هاککەرەکە وێنەیەکی بارکردووەتە سەر هۆستی پێگەکە تێدا دوو نووسراوەی جیاوازی بەرچاو دەکەوێت، سەرەتا لەسەرەوە، خۆی وەك گروپی سوپای سعودی ناساندووە، بەڵام لەخوارەوەی لۆگۆکە دەستەواژەی “پرسیارم لێ مەکە من کێم، وەڵامەکەی زیانت پێ دەگەێنیت”.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت “بەردەوام دەبم لەم جۆرە کارانە” واتە لەسەرەتا بە کۆ ناوی خۆی دەبات، بەڵام لەدواتردا خۆی بە تەنها کەسێک ناو دەبات.
شارەزایەکی بواری ئای تی کە نەیووسیت ناوی ئاشکرا بکرێت بە سایتی هاوڵاتی ووت”ئەو وێنەیە کە بەکارهێنراوە پێکهاتووە لە لۆگۆ و باگکراوەندنی گروپی “anonymous” کە گروپێکی هاكی ئەمریکی”.
شاره‌زاكه‌ی ئای تی ئاماژەشی بەوه‌شدا کە ئەو کەسە کە ئەم کارەی ئەنجامداوە کەسێکی سەرەتایی لە هاککردندا، “چونکە توانای ئەوەی نەبوو لۆگۆ و وێنەی تایبەت بەخۆی دروست بکات، لۆگۆی گروپێکی دێکەی بەکارهێنراوە”، بەدووریشی نەزانی کەسێکی عێراقی ئەم کارەی ئەنجام دابێت.
لە ئێستادا پێگەی سەرۆکایەتی وەستاوە و ناتوانرێت سەردان بکرێت.
بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه با پرسیار بكه‌ین وبڵێن ئایا ئه‌م هاككردنانه ما‌نایان چییه وئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌یانه‌وێت چی بهسهرۆكهكان بڵێن؟ پێم وایه ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه. بۆ پرسیاری دووه‌میش ئه‌م كه‌سه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌س نازانێت كێیه به‌ڵام به به‌كارهێنانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سوپای سعودیه ئه‌مه كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه چونكه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر هاكه‌رز ده‌یه‌وێت چاكسازی وئه‌م شتانهبكات و بۆ ئه‌وه فێری هاك بووه كه شتی خه‌راپ لابات ئه‌وا پێویست نه‌بوو شه‌ڕ له نێوان سعودیه وعێراقیش دروست بكات! پاشانیش كه ئه‌م لۆگۆیه‌ی داناوه كێ ناڵێت ئه‌میش ئه‌ندامێكه له‌م گروپه چونكه ئه‌م گروپه ئه‌ندامی له‌زۆربه‌ی وڵاتان هه‌یه وكاروچالاكییهكانیان لڕێگهی ئینته‌رنێته‌وه بۆ یه‌كتری ده‌گوازنه‌وه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی ،لڤین پرێس ،هاوڵاتی.
له ویكیپێدیاوه:
ئه‌نۆنیمۆوس
ئهنۆنیمۆوسگرووپێکن له ڕووی هاككردنه‌وه به به‌هێزترین و به‌تواناترین گروپی هاك داده‌نرێـت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان كردویانه له‌وه‌و پێش نه‌كراوه و به‌هێزترینیشیان هاككردنی ماڵپه‌ری پلەی ستەیشتن و پنتاگۆنی ئه‌مریكی بوو ، وه هه‌روه‌ها هاككردنی ماڵپه‌ری ئێف بی ئای بوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان ماڵپه‌ری تری حكومیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هاك كردوه.

هەڕەشەکردن
ئەم گرووپە تا ئێستا چەندەها هەڕەشەی لە دام و دەزگاکانی ئەمریکا کردووە بەتایبەتی دوای پڕۆژە یاسای مافی بڵاوکردنەوە وە داخستنی ماڵپەڕی بەناوبانگ مێگا ئەپڵۆد چەندین هەڕەشەی لە دەزاگاکانی ئەمریکا کرد وای کرد کە ماڵپەڕی وەزارەتی ناوزخۆی ئەمریکای هاککرد ، لەساڵی ٢٠١١ دەدا گرووپی ناوبراو هەڕەشەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک کرد کە ماڵپەڕی ناوبراو هاکدەکەن بەڵام دواتر بەڕێوبەری فەیس بووک ماڕک زاکوبێرک هەستا بەدانانی سکویریتی پاراستنی فەیسبووک لە هاککردن بۆیە هێرشەکانی گرووپەکەی پووچەڵ کردووە
دروشم
گروپی ئه‌نۆنیمۆوس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه دروشمێکیان هه‌یه. “ئێمه ئهنۆنیمۆوسین.ئێمه گروپین.ئێمه له که‌س نابورین.ئێمه هه‌رگیز له‌بیرناکه‌ین.پێشبینی ئێمه بکه‌ن”
گرنگترین بەرهەمەکان
- هاککرنی ماڵپەڕ پلەی ستەیشتن
- هاککرنی ماڵپەڕی پنتاگۆنی ئەمریکی
- هاککرنی زۆرینەی دام و دەزگاکانی سوریا لەپاش خۆپشاندان و کاولکاریەکەی بەشارئەسەدی سەرۆکی سوریا وە گرووپەکە ئیمێڵی فەرمی بەشار ئەسەدیان هاککرد
- هێرشکردنە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک
ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌که
به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌نۆنیمۆس ئه‌وه‌بزانه هه‌رگیس ئه‌نۆنیمۆس fbi هاک نه‌کردووه‌و ئه‌وهه‌واڵه دوره له‌ڕاستی وه ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ش به‌هێزنین ئه‌وان ته‌نها به‌هه‌ڕه‌شه خۆیان ناساندووه‌و هیچی تر وهڕواناکهم هه‌رگیس بتوانن facebook هاکبهن ، دووباره سوپاس بۆتۆ به‌ڕێز .