بابەتی گرینگ
22, كانونی یهكهم 2016
١٠ بەرنامەی بەهێزی کۆمپیوتەر کە نرخیان دەگاتە ١٠٠٠$ دۆلار ئێستا بە خۆڕایی دایانگرە

بە هاوکاری کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورەی گەشەپێدەری بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کۆمپانیای WonderFox هەستاوە بە پێشکەش کردنی چەند بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بە بۆنەی یادەکانی سەری ساڵ و ئەم ئۆفەرەش لە ١٩ ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە و تا ٧ مانگی ١ بەردەوام دەبێت، ئەم کۆمەڵە بەرنامەی کۆمپیوتەریش یەکێکن لە بەرنامە هەرە گرنگەکان و کە کۆی گشتی بەرنامەکانیش بە ١٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی دەخەملێنرێت و لە ئێستا دا دەتوانی بە خۆڕایی بەدەستیان بخەیت، ئەم ئۆفەرەش بۆ بەکارهێنەران بە دوو قۆناغ دەڕوات قۆناغی یەکەم ٦ بەرنامە دەکرێتە خۆڕایی لە ١٩ مانگ تا ٢٨ مانگ وە قۆناغی دووەمیش لە ٢٨ مانگەوە دەست پێ دەکات تاکو ٧ـی مانگی یەک کۆتایی دێت.
١. بەرنامەی HD Video Converter Factory:

بەرنامەی Video Converter Factory یەکێکە لەو بەرنامانەی کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ گۆڕینی جۆری پەرگەی ڤیدیۆکان و بڕینی و دەستکاری کردن و دانانی کاریگەری لەسەریان، وە دانانی پەرگەی ژێرنووس کراو بۆ ڤیدۆکان و بچووک کردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆکان.
٢. بەرنامەی DVD Video Converter:

لە کردار و کار کردن دا هەمان کاری بەرنامەی یەکەم دەکات و بۆ گۆڕینی جۆری پەرگەی ڤیدیۆکان و کەم کردنەوەی قەبارە و کۆپی کردنی بۆ سەر DVD بەکار دێت.
٣. بەرنامەی Watermark Software:

بەرنامەیەکی تایبەتە بە دەستکاری کردنی وێنە و دانانی لۆگۆی تایبەت بە خۆت بۆ وێنەکانت پاراستنی مافی وێنەکان بۆ خۆت، و دەستکاری کردن و دانانی کاریگەری لەسەر وێنەکان.
٤. بەرنامەی IObit Driver Booster 4:

بەرنامەی IObit Driver Booster تایبەتە بەو کەسانەی کۆمپیوتەری نوێ دەکرن و کۆمپیوتەرەکانیان پێناسی پەرچەکانی لەگەڵدا نیە ئەم بەرنامەیە زیاتر لە ٤٠٠٠ هەزار پێناس لە خۆ دەگرێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانی بە ئاسانترین شێوە پێناسەی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت بە سەرکەوتوویی و بێ کێشە.
٥. بەرنامەی Ashampoo Home Designer Pro 3:

بەرنامەی Ashampoo Home Designer تایبەتە بەو کەسانەی کاری ئەندازیاری دەکەن لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت نەخشەی خانووبەرەکانتان بە ئاسانترین شێوە و شێوەی سێ دووری بکێشن.
٦. بەرنامەی Ad-Aware Antivirus:

ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە پەرگە زیان بەخش و ڤایرۆس و ئەو بەرنامانەی زیان بە کۆمپیوتەرەکەت دەگەیەنن.
٧. بەرنامەی Heimdal Pro:

یەکێکە لە بەهێزترین بەرنامەکانی پاڕێزگاری کۆمپیوتەر لە ڤایرۆس و ماڵوێر کە بەشێوەیەکی ئاست بەرز پارێزگاری لە کۆمپیوتەر دەکات لە تەواوی ئەو بەرنامە و پەرگانەی زیان بەخش و ڤایرۆسن وە کۆمپیوتەر دەپارێزێت لە ڤایرۆسی Ransomware کە تایبەتە بە دزینی زانیارییە تاکە کەسییەکان.
٨. بەرنامەی MailWasher:

بەرنامەیەکە تایبەتە بە بەڕێوەی بردنی پۆستە ئەلیکتڕۆنییەکان و جێبەجێ کردن و ئاڵوگۆر کردنی نامەکان بە ئاسانترین شێوە.
٩. بەرنامەی Process Lasso:

بەرنامەی Process Lasso بەکاردێت بۆ چاودێری کردنی کرداری کار کردنی تەواوی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت و ئەو هێزەی هەر پارچەیەک لە پارچەکان کۆمپیوتەرەکەت بەکاری دەهێنێت لە کاتی کار کردنی.
……………………………………………………
چۆنیەتی کارا کردن و بەدەست هێنانی ئەم بەرنامانە:

بۆ بەدەست هێنانی تەواوی ئەم بەرنامانە بە بێ کێشە سەرەتا دەبێت سەردانی ئەم بەستەرەیە بکەیت (videoconverterfactory.com/christmas) تەواوی ئەم بەرنامانە لەم بەستەرەیەدا هەیە و هەر بەرنامەیەکت ویست کردتە لەسەر GET IT FREE بکە و دایگرە، دوای داگرتن فایلێکی Zipـە لە نێو فایلە Zipـەکە جگە لە بەرنامەکە فایلێکی Wordـی تێدادە کە لەوێدا کۆدی چالاک کردنی بەرنامەکەی تێدایە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی بهشی كارگێری كۆلیژی بهرێوهبردن و ئابوریم، و بهڕێوهبهری نووسینم له ماڵپهری تۆڕی تهكنهلۆژیای زانیاری كوردی، وهكو شارهزا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوتهر و ههردوو سیستهمی ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبهتهی ئامێرهكانی كۆمپانیای ئهپڵ و سیستهمی iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم. ههوڵ دهدەم بهرگێكی تازه بهبهر شێوازی ڕاگهیاندنی تهكنهلۆژیادا بكەم لهكوردستان ودهمەوێت بیخەمە سهر ڕێڕهویی جیهان و لهگهڵ ئهوان ههنگاو بنێت.