ئەندرۆید 24, كانونی یه‌كه‌م 2016

باشترین ئەپەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بۆ سەیر کردنی کەناڵە ئاسمانیەکان

 

بێ گومان ئەو ئەپانەی یارمەتی دەرن بۆ سەیر کردنی کەناڵە ئاسمانییەکان زۆرن بەشێکی زۆر لەو ئەپانە لە ڕووی کار کردنەوە زۆر باشن و زۆرێک جاریش لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە لە فرۆشگای گوگڵ پلەی دەسڕێنەوە، بۆ ئەمرۆ باشترین ئەو ئەپانەمان بۆ ئامادە کردوون کە بۆ سەیر کردنی کەناڵە ئاسمانییەکان دەتوانین بەکاری بهێنین.

١. ئەپی LiveTV:

 

• یەکێکە لە باشترین ئەپەکان و لە لایەن دانیشتوانی ئەوروپاوە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە.

• نزیکەی ١٠٠٠ کەناڵی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت لە نێوانیان هەر یەک لە کەناڵەکانی OSN و beIN Sports هەیە.

• پشتگیری لە سیستەمی وەگەرخەری ٤.٠ بەرەو سەروو دەکات و پێویستی بە هیچ ئەپێکی تر نیە بۆ کار پێ کردنی ڤیدیۆکان.

• ئەم ئەپە پێویستی بە ئەنتەرنێتێکی مام ناوەند یان خێرا هەیە بۆ کار کردن.
داگرتن یان داگرتن

……………………………………….

٢. ئەپی Mobikim TV:

 

• ئەم ئەپە ٧ بەشی سەرەکی لە خۆ دەگرێت وەک (وەرزشی، خێزانی، هەواڵ، ئاینی، منداڵان، سینەما، ڕۆشنبیری).

• وە ٧ بەشی تری لە خۆ دەگرێت وەک زنجیرە تورکی و عەرەبی و ئینگلیزیەکان، وە فیلم و ئەنیمەیشن و وێنە جوڵاوەکان و دۆکیۆمێنتاری.

• وە دەتوانی بگەڕێت بۆ هەر زنجیرەیەک کە دەتەوێت.

• ئەم ئەپە وێنەیەکی تەواو ڕوون و بەرزی هەیە وە دەگونجێت لەگەڵ تەواوی ڕوونمای مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان.

• پێویستی بە هیچ ئەپێکی تر نیە بۆ کار کردن.

داگرتن یان داگرتن

……………………………………….

٣. ئەپی Swift Stream:

 

• لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی سەیری تەواوی کەناڵە بیانییەکان و نێوخۆییەکان بکەیت.

• وە پێک دێت لە کۆمەڵیک فلمی هیندی و بیانی.

• دەتوانی سەیری هەر یەک لە کەناڵەکانی OSN و BeIN Sports و ئەبوزەبی بکەیت.

• لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی سەیری کەناڵەکان بکەیت بە ڕوونی SD بۆ ئەوانەی هێلی ئەنتەرنێتیان خاو و مام ناوەندە.

• ئەم ئەپە بۆ کار کردن پێویستی بە یەکێک لە ئەپەکانی کارپێکردنی ڤیدیۆ هەیە وەک MX Player.

• ئەم ئەپە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ٢.٣ بەرەو سەروو کار دەکات.

داگرتن یان داگرتن

……………………………………….

٤. ئەپی Live Net TV:

 

• زیاتر لە ١٥٠ کەناڵی جیهانی لە خۆ دەگرێت لە نێویاندان کەناڵە وەرزشیەکانی BeIN Sports و کەناڵە وەرزشییەکان و کەناڵەکانی MBC و Entertainment.

• زۆربەی کەناڵە عەرەبییەکانی تێدایە جگە لە بوونی دیزانێکی ماتڕیاڵ بۆ ئەپەکە.

• پێویستی بە ئەپی MIX یان VLCـیە بۆ کار کردن.

• ئەم ئەپە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ٣.٢ بەرەو سەروو کار دەکات.

داگرتن  یان داگرتن

……………………………………….

٥. ئەپی Mobdro:

 

• لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانی سەیری فیلمەکان و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکان بکەیت، وە فیلمە دۆکیۆمێنتاری و یارییە وەرزشییەکان.

• لیستێکی تەواو لەو کەناڵانە لە خۆ دەگرێت کە تایبەتن بە پەخش کردنی فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بە بەردەوامی.

• جگە لە بوونی لیستێکی گەورە لە کەناڵە وەرزشییەکان و سەیر کردنی بە شێوەیەکی نوێ وە پێویستی بە بوونی ئەنتەرنێتی خێرا نیە و پشتگیری لە ئامێری کرۆم کاست دەکات.

• ئەم ئەپە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ٤.٠ بەرەو سەروو کار دەکات.

داگرتن یان داگرتن

……………………………………….

٦. ئەپی World Sports Stream:

 

• هەر یەک لە کەناڵەکانی BeIN Sports و Sky Sports لە خۆ دەگرێت.

• تەواوی کەناڵەکانی Sky Movies لە خۆ دەگرێت.

• پێویستی بە ئەپی VLC هەیە پەیوەست کراو هەیە لە نێو خوودی ئەپەکە بۆ کار کردن.

• ئەم ئەپە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ٢.٣ بەرەو سەروو کار دەکات.

داگرتن یان داگرتن

بۆچونی تۆ