بابەتی گرینگ 23, كانونی یه‌كه‌م 2016

گووگڵ پشتڕاستی کردەوە کە دوو کاتژمێری زیرەکی نوێ لە سەرەتای 2017 ڕادەگەیەنێت

جێف چانگ بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بەشی سیستەمی Wear لە گووگڵ، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە کۆمپانیاکە بە نیازە دوو کاتژمێری زیرەکی Wear ۲.۰ لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بڵاوبکاتەوه.

چانگ لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ پێگەی The Verge ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە دوو ئامێرەکە یەکەم ئامێری کاتژمێری گووگڵ دەبن کە وەشانی ۲.۰ یان لەسەر جێگیر کرابێت. چانگ ئەوەش دەڵێت هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای دروستکاری کاتژمێرەکان (کە ناوی نەهێنراوە)، هەماهەنگیان هەیە کە نەرمەواڵە و ڕەقەکاڵا و دیزاینی ئامێرەکان دروستبکەن، وە کاتژمێرەکان نابنە کاڵایەک لەگەڵ مۆبایلی Pixl.

وەشانی Wear ۲.۰ وا دانرابوو لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بوەشێنرێت، بەڵام چەند مانگێک لەمەوبەر گووکڵ ئەم کاتەی دواخست بۆ سەرەتا و نزیکەکانی نێوەندی ساڵی ۲۰۱۷. زیاتر دەربارەی کاتژمێرەکان بزانە لەلایەن چانگەوە لە ساڵی داهاتوو و ڕووداوەکانی CES ۲۰۱۷.

بۆچونی تۆ