مۆبایل و تابلێت 23, كانونی یه‌كه‌م 2016

چاوەڕواندەکرێت مۆبایلی Honor 8 لە مانگی 2ی ساڵی داهاتوو وەشانی نووگەت و وەشانی 5ی ڕووکاری EMUI پێبگات

مۆبایلی Honor 8 یەک لە باشترین مۆبایلەکانی هواوی و بڵاوکراوەی ساڵی ۲۰۱٦ یە و بە وەشانی مارشماڵۆو بڵاوکرایەوە، مۆبایلەکە لە بیرنەکراوە لە پشتگیریکردن، هواوی ڕایگەیاندووە کە مۆبایلەکە بەمزووانە پشتگیری وەشانی نووگەت دەکات لە مانگی ۲ی ساڵی داهاتوو.

هەر لەگەڵ وەشانی نووگەتیشدا، مۆبایلەکە وەشانێکی نوێی ڕووکاری تایبەتی هواوی پێدەگات کە ئەویش وەشانی ٥ـە لە ڕووکاری EMUI، لەم وەشانەدا دەتوانیت چەندین تایبەتمەندی نوێ بەکاربهێنیت لەوانە بەکارهێنانی دوو هەژماری زانیاری مۆبایل و وە گەشەپێدراوە لە لایەنی ئاسایشدا کە دەتوانیت ئەپەکان دابخەیت لە ڕێگەی AppLock. بە هەمانشێوە گەشەپێدراوە لەلایەنی وزەی پاتریەوە چونکە EMUI مۆدی جیاوازتری تەمەنی پاتری لە خۆدەگرێت.

لێرەدا زانیاری تەواو نیە دەربارەی ئەوەی کە وەشانەکان بە تەواوی لە چ ڕۆژێکی مانگی ۲ بۆ Honor 8 بڵاودەکرێتەوە..

تاگەکان هواوەى
بۆچونی تۆ