10
ئەپڵ 23, كانونی یه‌كه‌م 2016

نینتێندۆ Nintendo بۆ ساڵی 2017 بە نیازە زیاتر لە ۳ یاری بۆ مۆبایلەکان ڕابگەیەنێت

نینتێندۆ ڕایگەیاندووه کە لە پلانی کۆمپانیاکەدا هەیە کە چەند یاریەک بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان بڵاوبکاتەوە، بەڕێوبەری کۆمپانیای نێنتیندۆ (تاتسومی) ڕایگەیاندووە کە یاریەکانی مۆبایل لە ئامانج و پلانی نینتێندۆدا هەیە و بە ڕێگەیەکی باشیشی دەزانێت بۆ بازرگانی کۆمپانیاکەی، چونکە هەواداری نوێی تێدایە و هیواش دەخوازێت کۆمپانیاکە سەرکەوتنێکی باش تۆمار بکات لەم کارەیدا.

ئەوەی لەم باسەدا زۆر گرنگە، باس و خواستی یاری Super Mario یە، کە ئاخۆ کۆمپانیاکە لە بەرنامەیدا هەیە کە ئەم یاریە لە یاریە ڕاگەیاندراوەکانی ساڵی داهاتوو دابنێت یاخوود نا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وتەیەکی وەها نیە پشتڕاستی بکاتەوە و کۆمپانیاکە هیچ لێدوانێکی ڕاستەقینەی نەداوە دەربارەی یاریەکە بۆ ئەندرۆید، تەنها ئەوە نەبێت کە تاتسوومی دەڵێت: لە کۆگای گەورەکانی تریش بەردەست دەبێت بۆ داگرتن.

یاری Super Mario سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکرد، لە هەفتەکانی سەرەتا ڕێژەی داگرتنی یاریەکە گەشتووەتە ٥۰ ملیۆن داگرتن.. ئایا تۆ وەک بەکارهێنەرێکی ئەندرۆید چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەم یاریەیت؟

تاگەکان Super mario نینتێندۆ
بۆچونی تۆ