10
ئەپ و نەرمەکاڵا 24, كانونی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

٥ نەرمەکاڵای بەسوود و پێویست بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگرە

تۆ کۆمپیوتەرێکی نوێی Windows 10ت کڕیوە و بۆ خۆشتر بەکارهێنانی بەدوای نەرمەکاڵای بەسووددا دەگەڕێیت، کۆمپیوتەرەکان جیهانێک لە یاری و نەرمەکاڵای بەسوود و پێشکەوتوویان تێدایە، لەم بابەتە چەند نەرمەکاڵایەکی کۆمپیوتەر دابگرە و کە ڕوونکردنەوەی تەواویان لەسەر دراوە و بە زانیاریەکی باش بەکاریان بهێنە.. لەم بابەتەدا ٥ نەرمەکاڵای بەسوود دابگرە و بە جۆرێک پێویستیەکانت لەسەر وێبگەڕ کەمبکەیتەوە.

نەرمەکاڵای Netflix

ئەگەر تۆ هەوادارێکی فیلمە سینەمایی و زنجیرە دراماکانیت، Netflix لە باشترین بەرنامەکانی بینینی فیلم و دراماکانی جیهانیە، چەندین زنجیرە دراما و فیلمی ئۆڕجیناڵ لە خۆ دەگرێت بە کوالێتیەکی باش و خێرا، ئەویش بە ئەندامبوونت لە بەرنامەکە ئەویش بە بڕە پارەیەکی گونجاوی مانگانە.. نەرمەکاڵاکە بە خۆڕایی دابگرە و چێژ لە یەک مانگی یەکەم وەربگرە بە خۆڕایی!

داگرتنی Netflix

نەرمەکاڵای Photoshop Express

بێگوومان پێویستت بە ئامڕازێکی زۆرباشی دەستکاریکردنی وێنە دەبێت لە کۆمپیوتەرەکەتدا، نوێترینەکانی ئەدۆب هێزی دەستکاریکەری کۆمپیوتەرەکانە، وەڵامێکیش لەم خاڵەدا Express ـە کە سەرەکیترین ئامڕازەکانتی تێدایە، بڕین و دیاریکردن و هەڵگەڕانەوە.. دیاریکردنی ڕووناکی و ڕاژەی کاریگەرەکان و لابردنی ڕەنگی سووری چاوەکان.. چەندین تایبەتمەندی سەرەکی تر بە خۆڕایی، بە دانانی هەژمارێکی Adobe Id.

داگرتنی Express

نەرمەکاڵای Wunderlist

وندرلیست یارمەتی ملیۆنان بەکارهێنەر دەدات لە باشترکردنی بیرۆکەکانیان و دانان و کارکردن لەسەر پلانەکانیان، یارمەتیدانیان لە باشترکردنی ئەو بیرۆکە ڕۆژانانەی کە ئاڵۆزیان کردوویت و نازانیت چۆن کۆیان بکەیتەوە، وە ڕێگەپێدانت بەوەی هەموو ئەم کارانەت هاوبەشی پێبکەی بۆ کەسانی ناو ژیانت.

داگرتنی wunderlist

نەرمەکاڵای Enpas

لە پێویستیەکانی ژیانت، بەڕێوبەرایەتی هەژمارەکانت و دانانی وشە و کۆدە نهێنیەکانت لەناویدا، وە یارمەتیدانت بۆ دانانی وشە تێپەڕبوونێکی بەهێز و زۆرباش، تۆ چەندەها هەژمارت هەیە و لێت ئاڵۆز بوونە و نازانیت له کوێ بە جوانی و بە سادەیی ڕێکیان بخەیت، دەتوانیت هەر بوارێک بتەوێ جیای بکەیتەوە لەگەڵ بوارێکی تر و دانانی هەژمارەکانی تێیدا، کە تایبەتن بەو بوارەی کە جیاتکردوونەتەوە، دووبارە وشە نهێنیەکەی هەژمارەکەت لە بیر مەکە. ئێستا نرخی ٤.۹۹ دۆلارە، پەله بکه ئەم نرخە تەنها ۱۱ ڕۆژی ماوە چونکە نرخی ئۆرجیناڵی نەرمەکاڵاکە ۱۰ دۆلارە..

داگرتنی Enpass

نەرمەکاڵای ئەمازۆن

کێیە نەزانێت ئەمازۆن چیە؟ وە کێیە کە سەردانی نەکردبێت؟.. ئەمازۆن ناوبانگترین پێگەی کڕینی سەرهێڵە و ملیۆنان کەس ڕۆژانە سەردانی دەکەن و سەیری نرخ و گۆڕانکاری و داشکاندنەکان بکەن. بۆ ئاسانکاری و سەردانی خێرا و سیستەمی خێرا، نەرمەکاڵای فەرمی دابگرە.

داگرتنی Amazon

بۆچونی تۆ