فلاش و ماڵتیمیدیا
27, حوزه‌یران 2012
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder – وانەی شه‌شه‌م – ته‌واوكاری لیستی Object

به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، له‌م وانه‌یه باسی له ته‌واوكاری لیستی Object ده‌كه‌ین..
به‌شی چواره‌م كه Actions له‌م به‌شه‌دا چوار به‌شی تر ده‌بێته‌وه كه سه‌ره‌كی ترین به‌شن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی فایله‌كان. ئه‌م به‌شه له‌مانه پێك هاتووه:
1- Command & page له‌م به‌شه‌دا ده‌توانی ئه‌و وێنه‌و دووگمانهی كه له فایلهكهتدا هه‌ن بیان به‌ستیته‌وه به پڕۆگرامێك یان هه‌ر شتێكی تر ، كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌بێته‌وه كه ده‌توانین بهستنهوهكهی تێدا ئه‌نجام بده‌ین له On mouse click ده‌توانی شێوه‌ی ئه‌و شته هه‌ڵبژێریت كه ده‌ته‌وێت پێوه‌ی ببه‌ستیته‌وه ، بۆ نمونه به پڕۆگرامێك یان ماڵپه‌رێك یان ئیمه‌یڵێك یان پهڕكی تری ناو فایله‌كه‌ت یاخود به‌داخستن و بچوككردنه‌وه ، دواتر له Path دا ئه‌و لینكه ده‌هێنین كه پێوه‌ی ده‌به‌ستینه‌وه ، بۆنمونه له سه‌ره‌وه Run program هه‌ڵده‌بژێرین له به‌شی دووه‌م دا لینكی ئه‌و پڕۆگرامه ده‌هێنین ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی به یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كان ئه‌وه‌یه كه كاتێك بهستنهوهكه ئه‌نجام ده‌ده‌یت و دواتر پڕۆگرام فایله‌كه‌ت ده‌خه‌یته سیدی یه‌و ئه‌وكاته پڕۆگرامه‌كان ناكرێنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت گشت پڕۆگرامه‌كانت له ناو هاردێكدا به به‌ش به‌ش كراوی دا بنێیت و نابێ دواتر ناوی فۆڵده‌ر و پڕۆگرامه‌كان بگۆڕیت ئینجا له كاتی به‌ستنه‌وه‌ی فایله‌كان له جیاتی ناوی ئه‌و هارده‌ی كه فایل و پڕۆگرامه‌كانت له‌ناو داناوه ئه‌مه ده‌نوسیت ((<SrcDir> )) .
بۆ ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (11)…

تێبینی// بۆ ئه‌وه‌ی دووگمه یاخود هه‌رشتێكی تر ببه‌ستیته‌وه به فۆڵدهرێكهوه ئه‌وا پێویسته ئه‌و دووگمه‌یه ببه‌ستیته‌وه به وێنه‌یه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌كی یان هه‌رشتێكی تری له‌ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی تۆ ده‌ته‌وێت دواتر له‌خوار شوێنی پێكه‌وه بهستنهوهكه له‌به‌شی Path دا ناوی ئه‌و وێنه‌یه یان به‌رنامه‌یه بسڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بهستنهوهكه ته‌نها بۆ فۆڵده‌ره‌كه بێت بۆ زیاتر ڕوون بوونه‌وه من بهستنهوهكهم به وێنه‌یه‌كی ناو فۆڵدهرێكهوه به‌ستۆته‌وه. بڕوانه وێنه‌ی ژماره (12)…

2- Interactions ئه‌م به‌شه به‌كاردێت بۆ ده‌رخستنی نوسینێك یان وێنه‌یه‌ك یان هه‌رشتێكی تر كاتێك ماوسه‌كه‌ت ده‌به‌یته سه‌ر ئه‌و دووگمه‌یه‌ی یان هه‌رشتێكی تری كه ئه‌وكاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت ، كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه كه له‌سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك هاتووه له هه‌ر به‌شه‌یاندا دوو چوارچێوه هه‌یه یه‌كه‌میان Action واتا ئه‌و شته‌ی كه ده‌ته‌وێت ده‌ربكه‌وێت به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێت بۆنمونه به كلیك بردنه سه‌ر دووگمه‌كه نوسینه‌كه ده‌ربكه‌وێت وه به‌لابردنی ڕاسته‌وخۆ نوسراوه‌كه وون ببێت یان به كلیك بردنه سه‌ر دووگمه‌كه ئه‌وا نوسراوه‌كه ده‌ربكه‌وێت و وون نه‌بێته‌وه ، وه دووه‌میان Object كه به‌كاردێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شته‌ی كه‌ده‌ته‌وێت ئه‌و ده‌ركه‌وتن و وون بوونه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌یت. به‌ڵام ئه‌و Action – Object له هه‌رسێ به‌شه سه‌ره‌كیه‌دا كاری جیاوازیان هه‌یه له به‌شی یه‌كه‌مدا بۆ كلیك بردنه سه‌ره وه له‌به‌شی دووه‌مدا بۆ یه‌ك كلیك كردنه وه له‌به‌شی سێ یه‌م دا بۆ دوو كلیك كردنه. بۆ ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (13)…

3- Sound له‌م به‌شه‌دا ده‌توانی ده‌نگێگ دابنێیت له كاتی كلیك بردنه سه‌ر دووگمه‌كه یان وێنه‌یه‌ك یان هه‌ر شتێكی تر ، كاتێك ككلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه كه له دوو به‌ش پێكهاتووه له به‌شی یه‌كه‌مدا ئه‌و ده‌نگه هه‌ڵده‌بژێرین كه له‌كاتی كلیك بردنه سه‌ر دووگمه‌كه ئیش بكات ، له‌به‌شی دووه‌مدا ئه‌و ده‌نگه هه‌ڵده‌بژێرین كه له‌كاتی كلیك كردن‌دا ئیش بكات. بۆ ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (14)…

4- Script له‌م به‌شه‌دا چه‌ندین سكریپتی هه‌یه كه پێویستیمان پێ ی ده‌بێت بۆ باشتر بوونی فایله‌كه‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه به‌كارنه‌هێنین هیچ كێشه‌یه‌ك له فایلهكهماندا دروست نابێت ، به‌ڵام ئه‌م سكریپتانه كاری زۆر زۆر نایاب ده‌كه‌ن له باشتر و جوانكردنی فایلهكهماندا ، زۆربه‌ی ئه‌م سكریپتانه بۆ پهڕهكان و ده‌نگه كان و چیدیۆكان ته‌رخان كراون ، كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی دا بۆشاییه‌كی نوسین هه‌یه وه له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه چوار دووگمه هه‌یه كه یه‌كه‌میان بۆ هه‌ڵبژاردنی سكریپتهكهیه و دووه‌میان بۆ گۆڕینی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بۆ ئاسانكاری وه سێ یه‌میان بۆ كردنه‌وه‌ی سكریپتی پارێزراوه وه چواره‌میان بۆ پاراستنی سكریپتهكهیه. كاتێك كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌میان ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه بۆ هێنانی سكریپته‌كه ئه‌مه‌ش چه‌ند سكریپتێكی پێویسته بۆفایلهكهمان.
Page timer بۆ دانانی كات و ڕاسته‌وخۆ له‌و په‌ڕه‌ی سكرێپتهكهت له‌سه‌ر داناوه بۆ په‌ڕی دوای خۆی.
Exit timer بۆ دانانی كات ڕاسته‌وخۆ له وپهڕهی سكرێپتهكهت له‌سه‌ر داناوه بۆ داخستن.
Message بۆ بوونه‌وه بۆكسی نامه كاتێك كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت.
Run بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به ههرشتێكهوهبێت به شێوه‌ی لینك وه‌رگرتن.
Move to بۆ جوڵه‌دان به نوسینێك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
Volume up بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ.
Volume down بۆ نزمكردنه‌وه‌ی ده‌نگ.
وه چه‌ندین سكرێپتی تر كه‌ناتوانین لێره‌دا باسیان بكه‌ین له به‌ر درێژی بابه‌ته‌كه به‌ڵام خۆت ده‌توانیت گشتیان بناسی و بتوانی به‌كاریان بهێنیت.
به‌شی پێنجه‌م كه Properties كه ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وێنه یان دووگمه‌یه یان هه‌رشتێكی تر وه‌ربگریت كه ده‌ست نیشانت كردووه.
سوپاس بۆ خوا ئه‌م وانه‌یه‌ش كۆتای هات ووانه‌ی داهاتوو ده‌بێته كۆتا وانه وهێوامان وایه له‌گه‌ڵمان بووبن وسودتان له وانه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ماڵتی میدێا بێلدهر بینیبێت.
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS