ئەندرۆید
26, كانونی یهكهم 2016
ئەپێک بۆ هەڵگرتن (Backup) ـی ئەپەکانت بە شێوەیەکی ئاسایی (ئەندرۆید)

هەڵگرتن (پاراستن – Backup) ـی ئەپەکانت لە سیستەمی ئەندرۆید لە پێویستیەکانە و جاری وا هەیە بۆ کارێک دەتەوێت ئەپەکانت هەڵبگریت بۆ ناو پەڕگەی سیستەم. جاری وا هەیە دەتەوێت ئەپەکانت بگوازیتەوە بۆ نێو پەڕگەیەکی بیرگە دەرەکیەکە و یان لە کاتی فۆڕماتکردنەوەی مۆبایلەکانمان دەمانەوێت ئەپەکانمان لە دەستنەچێت هەڵیانبگرین و بیانگوێزینەوە بۆ کۆمپیوتەر و دوای دایبمەزرێنینیتەوه.
ئەپی App Backup Restore بە شێوەیەکی ئاسایی – خێرا و باش ئەپەکانت بۆ دەخاتە ناو پەڕگەیەکی تایبەتەوە، کە دوایی دەتوانیت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
ئەپەکە جگە لە کاری Backup، کاری ناردنی ئەپەکان، پشکنینی زیانەواڵە، گەڕان بەناو پەڕگەکانت بۆ دۆزینەوەی ئەپ و مامەڵەکردن لە گەڵیان. کاتێک ئەپێکت backup کرد، ئەوا لە پەڕگەی ئەپی backup ـەکە بیدۆزەرەوە، کە ئەویش پەڕگەی App Backup – Restore ـە.
داگرتن لە پلەی ستۆر
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.