بابەتی گرینگ
28, کانوونی یەکەم 2016
بەکارهێنەرانی مۆبایلی Pixel توشی کێشەیەکی نوێی مۆبایلەکانیان بوون

هەندێ بەکارهێنەرانی مۆبایلی pixel له ناڕەزاییەکی تریاندا، کێشەیەکی نوێیان توشبووە له سیستەمی پاتری مۆبایلەکەیان..
بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە (Pixel) لەم دواییانەدا تێبینی کێشەیەکی نوێیان کردووە، ئەویش کوژانەوەی مۆبایلەکەیە لە ئاستی %۳۰، وە کاتێک کوژایەوە هەڵناکرێتەوە هەتاکو بارگاوی نەکەیتەوە.. ئەمە بە دووەم کێشەی مۆبایلەکە دادەنرێت کە هەندێک له بەکارهێنەران تووشیان بووه.
کێشەکە پێدەچێت لە وەشانی نووگەت بێت، خزمەتگوزاری گووگڵ ڕێنمایی بەکارهێنەر دەکەن کە مۆبایلەکەیان Factory reset بکەن، واتا لابردنی تەواوی زانیاری و شتەکانی مۆبایلەکە (فۆڕماتکردنەوە)، یاخوود بیهێنن بۆ کۆمپانیا مۆبایلەکانیان بگۆڕن ئەگەر هاتوو کێشەکەیان بەم ڕێگایە چارەسەر نەبوو.
پێشتریش هەندێ بەکارهێنەر تێبینی کێشەیەکیان کردبوو لە بەشی کامێرای مۆبایلەکەیان.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.