ئەندرۆید
29, کانوونی یەکەم 2016
یاری Super Mario Run بەمزووانە بۆ ئەندرۆید بەردەستدەبێت

ئەوەی دیارە لە ئێستادا ئەوەیە کە یاریەکە بەمزووانە لە کۆگای گووگڵ پلەی بڵاودەکرێتەوه و بەردەست دەبێت بۆ داگرتن. چونکه ئێستا یاریەکە لە لیستی یاریە بڵاوکراوەکانی داهاتووە کە ئێستا لە گووگڵ پلەی دەتوانیت Pre Register بکەیت و ئاگادار بکرێیتەوە لەو کاتەی کە یاریەکە بڵاوکرایەوە.
لەوانەیە بپرسیت کەی بەردەستدەبێت؟ هێشتا هیچ وەڵامێک نیە لەلایەن گەشەپێدەرانی نینتێندۆوە کە هێشتا ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە کەی یاریەکە بەردەستدەکەن بۆ داگرتن.
سوپەر ماریۆ پێش چەند هەفتەیەک بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە و زۆرترین داگرتنی تۆمارکرد، نزیکەی ٤۰ ملیۆن جار داگیراوە و ۱٤ ملیۆن جاریش داگرتن لە سێ ڕۆژی یەکەمی تۆمارکردووە، دەتوانیت بە خۆڕایی یارییەکە داگریت، وە خۆڕاییە لە یاریکردندا تاکو ئاستی (level)ـی ۳، بەڵام بۆ کردنەوەی تەواوی درێژایی یاریەکە دەبێت نرخی ۹.۹۹$ دۆلار بدەیت.
ئەگەر دەتەوێت سەردانی ڕووداوەکە لە گووگڵ پلەی بکەیت کە ئێستا بە شێوەی Pre – Register دانراوە، سەردانی بکە..
سوپەر ماریۆ ڕەن Pre – Register
ئایا تۆ چاوەڕێی بەردەستبوونی ئەم یاریەت دەکرد؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.