پڕۆژە و چالاکییەکان 31, كانونی یه‌كه‌م 2016

بەوێنە: چۆنیەتى خۆتۆمارکردن لەسەر سەکۆى پرسیار و وەڵامى (کەى ئاى تى ئێن)

سڵاو لە فێرخوازانى خۆشەویست، بێگومان هەر وەک ئاشکرایە دوێنێ تۆڕەکەتان (کەى ئاى تى ئێن) لە هەنگاوێکى نوێ و بە شێوەیەکى تازە بەفەرمى سەکۆى پرسیار و وەڵامى لە تۆڕەکەدا کردەوە و لەمەودوا فێرخوازانمان دەتوانن پرسیارەکانیان لەوێدااا بەرز بکەنەوە و لەهەمان کاتیشدا بوارى ئەوەیان پێدراوە کە وەڵامى پرسیارەکانیش بدەنەوە بەشێوەیەکى ڕێک و پوخت. (بابەتىى تەواو بخوێنەرەوە)

دەمانەوێت لەم بابەتەدا هەنگاو بە هەنگاو و بەوێنە چۆنیەتى تۆماربوون لە سەکۆکە بە ئێوەى بەڕێز نیشان بدەین، فەرموون لەگەڵمان بن.

  • هەنگاوى یەکەم:

بەستەرى سەکۆى پرسیار و وەڵامەکە بکەرەوە بەم ناونیشانە: ( http://prsiar.kitn.net )، دواتر پەڕەى سەرەکى سەکۆکەت بۆ دەبێتەوە و دەبینیت لە سەرەوەى دەستە چەپى پەڕەکەدا بەشى (چوونە ژوورەوە) هەیە و کرتەى لێبکە، لێرەدا ٢ شێوەىىى تۆماربوونمان هەیە، یەکەم: تۆماربوونى ئاسایی. دووەم: تۆماربوو بە هەژمارى (فەیس بووک). ئێمە سەرەتا باسى تۆماربوونى ئاسایی دەکەین و کرتە لە (تۆماربوون) دەکەین بۆ کردنەوەى پەڕەى تۆماربوون. (هەر وەک لە وێنەى هاوپێچى سەرەوەدا ئاماژەى پێدراوە)

  • هەنگاوى دووەم:

دواتر پەڕەى تۆماربوونت بۆ دەکرێتەوە کە لە ٣ خانەدا پێک هاتووە، لە خانەى یەکەم ناوى خۆت دەنووسیت، لە خانەى دووەم وشەیەکى تێپەڕ دەنووسیت، لە خانەى سێیەم ئیمەیڵێک دەنووسیت، دواى ئەوەى زانیاریەکانت پڕکردەوە کرتە لە (تۆماربوون) بکە و بەسەرکەوتووی لە سەکۆکەدا تۆمار دەبیت. (هەر وەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە).

ئەمە سەبارەت بە تۆماربوون بوو لە سەکۆکە بەشێوەى ئاسایی، شێوەیەکى تری تۆماربوون هەیە بە ئەویش بە ڕێگەى هەژمارى فەیس بووک، ئەوا لە خوارەوەدا باسى لێوە دەکەین.

هەر وەک لە سەرەتادا ئاماژەمان پێدا، لە دەستە چەپى سەرەوەى پەڕەى سەرەکى سەکۆکە کرتە لە (تۆماربوون) دەکەیت، دواتر دەتوانیت بە کرتە کردن لە سەر (Log In) بەهۆى هەژمارى فەیس بووکەکەتەوە لە سەکۆکە خۆت تۆمار بکەیت. (وەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە)

دواى کرتە کردن لەسەر (Log In) پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە، ئیمەیڵ و تێپەڕە وشەى هەژمارى فەیسبووکەکەت بنووسە و Log In دابگرە، دواتر بەشێوەیەکى خۆکارانە بەهۆى هەژمارى فەیس بووکەکەتەوە لە سەکۆى پرسیار و وەڵامەکەدا تۆمار دەبیت.

بۆچونی تۆ