بابەتی گرینگ

یاری Clash Of Clans لە ئێران لەکارخرا

سەرەتای هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دادی حکوومەتی ئێران یاری “Clash Of Clans” ـی لە سەرتاسەری ئێران لە کارخست، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی دەروونزانانی ئەو ناوچەیە وا بڕوا دەکەن کە یاریەکە بڕوا و هەستی توندوتیژی بەرز دەکاتەوە.. ئەوەش دەڵێن کە کارلێکی نەرێنی بەدواوە دەبێت بۆ خێزان و گەنجی وڵات.

یاریکەرانی یاریەکە لە ئێران سەرەتا کێشەیەکیان لە کردنەوەی یاریەکە توشبووبوو، بەڵام ئاگاداری ئەوە نەبوون کە یاریکە لەکارخراوە و بلۆککراوە، تا ئەو کاتەی کە یاریەکە بە فەرمی لە هەموو کۆگاکانی ئێران لابردراوە.

لە مانگی ٨ی ئەمساڵیشدا، ئێران یەکەم وڵات بوو کە یاری Poćemon goی له وڵاتەکەی لە کارخست، ئەمەش بە هۆکاری دزینی زانیاری ناوچە و ئاسایشی سیخوڕی. لە دەنگۆیەکدا دەوترێت کە یاریەکانی SuperCell لە ئێران کۆتاییان پێدێت و یاری دواتر کە لە کاربخرێت “Clash Royal” دەبێت.

31 كانونی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498