ئەندرۆید 31, كانونی یه‌كه‌م 2016

باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی خوار نرخی ۱۰۰ دۆلار

لە جیاکردنەوەیەکی تری هەندێ مۆبایلدا لەگەڵ مۆبایلەکانی تر، ئەم بابەتە لیستێکی مۆبایلن کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن،  ڕوونکردنەوەی تەواوی تایبەتمەندیەکانیان هەیە کە باشترین مۆبایلەکانی خوار نرخی ۱۰۰ دۆلارەوەن، ئەگەر بە هۆکارێکی تایبەتی ویستت مۆبایلێکی باشتر لەوانی تر و بە نرخی کەمتر لە ۱۰۰ دۆلار بکڕیت، چاوێک لەم بابەتە بکە.

مۆبایلی Moto E، نرخ بە نزیکەیی 80$، بەستەری داواکردن.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:

  • ڕوونما: بە قەبارەی ٤۰٥ ئینج بە ڕوونی ۹٦۰×٥٤۰ مێگاپێکسڵ لە جۆری Gorilla Glass 3.
  • نەرمەواڵە: وەشانی لۆلیپۆپ ٥.۱ – توانای نوێکردنەەی هەیە بۆ وەشانی مارشماڵۆ ٦.۰.
  • ڕەقەکاڵا: پڕۆسێسەری snapdragon ۲۰۰ بۆ سیستەمی 3G و Snapdragon٤۱۰ بۆ سیستەمی ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم.
  • ڕام: ۱ گێگابایت
  • بیرگە: بیرگەی ناوەکی ٨ گێگابایت پشتگیری microSD دەکات تاکو فراوانی ۳۲ گێگابایت.
  • کامێرا: کامێرای پشتەوەی بەڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ کامێرای پێشەوە بە ڕوونی VGA.

خاڵە بەهێزەکانی مۆبایلەکە: توانای نوێکردنەوەی هەیە بۆ وەشانی ٦.۰ـی مارشماڵۆ – کامێراکەی گونجاوە لە چاو نرخەکەی و مۆبایلەکانی دیکەی مۆتۆڕۆڵادا.

خاڵی لاواز: پێکسڵ و ڕوونی ڕوونماکەی کەمە – ڕوونی کامێرای پێشەوەی کەمە.
مۆبایلی DOOGEE X5 Pro نرخی بەنزیکەی: 73$. بەستەری داواکردن.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:

  • ڕوونما: قەبارەی ڕوونما ٥ ئینج بە ڕوونی ئێچدی (۷۲۰).
    ئەندرۆید ٥.۱ لۆلیپۆپ.
  • ڕەقەکاڵا: پڕۆسێسەری MTK6735.
    ڕام: ۲ گێگابایت
  • بیرگە: بیرگەی ناوەکی ۱٦ گێگابایت
    پشتگیری microSD تاکو فراوانی ۳۲ گێگابایت دەکات.
  • کامێرا: کامێرای پشتەوەی ٥ مێگاپێکسڵ، پێشەوە بە ڕوونی ۲ مێگاپێکسڵ.
  • تۆڕ: پشتگیری نەوەی چوارەم دەکات.

خاڵە باشەکانی: ڕوونی ڕوونماکەی – ڕام

خاڵی لاواز: کامێرای پێشەوە.

مۆبایلی Bluboo Picasso نرخی بەنزیکەی: 76$. بەستەری داواکردن.

گرنگترین تایبەتمندییەکان:

  • ڕوونما: قەبارەی شاشە ٥ ئینج بە ڕوونی ۷۲۰ پێکسڵ.
    ئەندرۆید ٥.۱ لۆلیپۆپ
  • ڕەقەکاڵا: پڕۆسێسەری MTK6580 بەخێرایی ۱.۳ گێگاهێرتز
  • ڕام:  ۲ گێگابایت.
  • بیرگە: بیرگەی ناوەکی ۱٦ گێگابایت پشتگیری microSD هەتا ٦٤ گێگابایت
  • کامێرا: کامێرای پێشەوەو دواوەی بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵ.

خاڵە باشەکانی: پێکسڵی شاشەی گونجاو – ڕامی گونجاو – بەهێزی لە درووستکردنی و کانزای گرنگی تێدا بەکارهاتووە – کامێرای پێشەوە.

خاڵە لاوازەکانی: پشتگیری LTE ناکات.

بۆچونی تۆ