ئینتەرنێت
1, كانونی دووهم 2017
ڕاپۆرت: خێراترین هێڵی ئینتەرنێت لەم ١٠ وڵاتەیە.

کۆمپانیای ئاکامای لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا کە لە چارەکی سێیەمی ٢٠١٦ ئەنجامی داوە، ئەو وڵاتانەی دیاریکردووە کە خاوەنی خێراترین ئینتەرنێتن لە جیهاندا. لەناویشیاندا کۆریای باشور لوتکەی لیستەکەی گرتووە کە ٢٦.٣ مێگابتە لە چرکەیەکدا.
ئەگەر سەرەنج بدەین ئەوا ئاستی ئینتەرنێتی جیهانی تەنها ٦.٣ مێگابتە لە چرکەیەدا. لەڕاستیدا ئەمە ئاستێکی نزمە بەڵام بەبەراورد بە ساڵی پار بە ڕێژەی ٢.٣ بەرزبووەتەوە.
سەبارەت بە بوونی کۆریای باشوور لە لوتکەدا جێگەی سەرسوڕمان نییە بەڵکە ئەمە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی دانی ئەو وڵاتە بەو بوارە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا. چونکە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە کۆریای باشور هەنگاوێکی گەورەی نا بەرەوپێشەوە لەپێناو بنیاتنانی ئینتەرنێتێکی بەهێز و خێرا.
سەربارەی ئەوەی لاتیڤیا و کۆریای باشور و نەرویج بەڕێژەی ٣.٥ و ٢.٥ و ٠.٢ دابەزییون لە چارەکی سێیەمدا بەڵام توانیویانە لە لوتکەی ١٠ وڵات بۆ خێراترین ئینتەرنێت خۆیان بهێڵنەوە.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تەواوی ڕاپۆرتەکە بخوێننەوە کلیک بکە بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە.
سەرچاوە کوارتز
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!