مایکرۆسۆفت ئۆفیس

(ڤیدیۆ)جێگۆركێ پێكردنی هێڵه‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی په‌ڕاوێز له‌ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ۆردی 2010.

كاتێك ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ كاره‌كانمان ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌نگاونانێك بۆ پێشه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی گرفتێك ببین، به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كه‌ سه‌رده‌می زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ و كه‌ممان نه‌بێت ده‌نا هه‌موومانن مۆبایل و كۆمپیوته‌ر وو ئینته‌رنێت و ….هتد به‌كارده‌به‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رنامه‌ی وۆر ئه‌و به‌رنامه‌ به‌ناوبانگه‌ی نوسیننه‌ كه‌له‌مێژه‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌رچوونی به‌كاربه‌ر بۆخۆی كۆده‌كاته‌وه‌ و ڕۆژ له‌دوای  ڕۆژ له‌زیاد بوون دایه‌ به‌ڵام هه‌روه‌كوو باسمان كرد له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ بۆ فێربوونی ئه‌م پڕۆگرامانه‌ ڕووبه‌ڕوی كێشه‌ و گرفت ده‌بینه‌وه‌.بۆیه‌ به‌باشمان زانی باسی گرفتێكی هه‌ستیار بكه‌ین كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرمان تووشی بووبین و توشمان ببێت كه‌ ئه‌ویش چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و جێگۆركێ پێكردنی هێله‌ جیاكه‌ره‌وه‌كه‌ی په‌ڕاوێزه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌وه‌ فه‌رموون با به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌ست پێده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵمان بن:

به‌ڵێ كاره‌كانمان به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا و ئێستا فێری ئه‌وه‌ بووین چۆن بتوانین هێڵێ جێاكه‌ره‌وه‌ی په‌ڕاوێز جێگۆڕكێ پێ بكه‌ین..

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

20 تشرینی یه‌كه‌م، 2011
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178