بابەتی گرینگ 1, كانونی دووه‌م 2017

پێشانگای CES ۲۰۱۷؛ چ مۆبایلێکی زیرەک و چ بەرهەمێکی تر چاوەڕێ بکەین لەم پێشانگایە؟

ئەم پێشانگایە له گەورەترین ڕووداوەکانی ڕاگەیاندنی ئامێرە ئەلێکترۆنیەکانە، هەمیشە جێگەی چاوەڕوانی زۆرترین کەسانی تایبەتە و زۆرترین بەرهەمە ناوازەکانی تەکنەلۆژیا و مۆبایلە بەناوبانگەکان لەم پێشانگایە پێشاندراون. باشە شایەنی باسکردنێکە کە باسی چاوەڕوانی و پێشبینی خەڵک و پێگەکان بکەین بۆ بەرهەمەکان. وا دیارە زۆرترین ڕاگەیاندراو مۆبایلی ئەندرۆید دەبن.

پێشانگای CES چیە؟

پێشانگای Consumer Elictronics Show له گەورەترین ڕووداوەکانی ڕاگەیاندنی ئامێرە تەکنەلۆژیە ئاستبەرزەکانە، پێگەیەکی بەرزی هەیە لە تەکنەلۆژیا و هەموو سەرەتایەکی ساڵی نوێ لە مانگی ۱ دا لە لاسڤێگاس بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵیش دەبێتە ٤۰ ـەمین ساڵیادی پێشاندانی بەرهەمەکان لە پێشانگاکەدا.

ئێمە دەتوانین چاوەڕوانی چیبکەین؟

پێشانگای CES فراوانە و چەندەها بواری تەکنەلۆژی لە خۆدەگرێت، لەوانە ئۆتۆمبێل مۆبایل و تێلەفزیۆن و ئامێری Virtual Reality و کامێرا. بەرواری فەرمی بۆ پێشوازیەکانی لە ٥ی ئەم مانگەدایە. لەم بابەتەدا ئەو چاوەڕوانیانە و پێشبینیانەی ڕاگەیاندن بزانە.
تێلەفزیۆنەکان هێشتا لە پێشکەوتندان و سۆنی و سامسۆنگ و ئێڵجی هێشتا لە ڕکابەریەکی مەزنن و دووبارە لەم پێشانگایە دەیانەوێت بەرهەمی نوێیان پشانبدەن. ئەم سێ کۆمپانیایە لە تەکنەلۆژیای تێلەفزیۆندا لە پێشەنگی کۆمپانیاکانن.
لە دەنگ و باسەکاندا ئێڵجی دەیەوێت چەند ڕوونمایەک بە تەکنەلۆژیای Oled ڕابگەیەنێت، سۆنیش ئامادەیە و بەنیازە چەند قسەیەک بکات لەسەر تێلەفزیۆنە ئەندرۆیدەکەی بە تەکنەلۆژیای Oled. سامسۆنگیش بەهەمانشێوە گفتوگۆ لەسەر SUHD دەکات.
وادیارە لە پێشانگای ئەمساڵدا تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندی نوێ دەبینین لە ڕوونی ڕوونماکاندا، ئایا ئێوە دەڵێن کە ڕوونی 8k ببینین لە تێلەفزیۆنەکان؟ لە پاش ژمارەی پێکسڵ، گفتوگۆکان لە پێشانگاکەدا داڵدەی تەکنەلۆژیای HDRیش دەدەن.

ئۆتۆمبێلەکان، بەهەمانشێوەی پێشانگاکانی پێشتریCES، ئەمساڵیش بە دڵنیاییەوە ساڵێکی باش دەبێت بۆ تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێل. لە CESی ئەمساڵدا دووبارە ئۆتۆمبێلی سەرنجڕاکێش و ئاستبەرز ڕادەگەیەنرێت، لەوانە کۆمپانیای (Faraday Future) بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەکارەبا کاردەکەن، باسی چۆنیەتی بەرهەمە نوێیەکەی دەکات و مژدەی ئەوە دەدات کە بەرهەمێکی نوێ دەبێت لە ڕووی دیزاین و تەکنەلۆژیای نوێ.. هەروەکو خۆیان دەڵێن: “بەرهەمێکی نوێی وەکو خەڵات دەبێت، کە تێکەڵکراوە لەگەڵ تەکنەلۆژیای بەرز و دیزاینێکی نوێ.

هواوی و ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێی Flagship، دەشێت ڕاینەگەیەنێت!

ساڵی ڕابردوو هواوی لە پێشانگای CES مۆبایلی هواوی Mate 8ی ڕاگەیاند، وە مۆبایلی Mate 9 هێنده نیە ڕاگەیاندراوە.. دەشێت هواوی هیچ جۆرە مۆبایلێکی Flagshipی نوێ ڕانەگەیەنێت تاکو مانگی ٤، ئەو کاتەش بە ئەگەرێکی باشەوە پێدەچێت هواوی مۆبایلی P10 ڕابگەیەنێت. با چاوەڕوان بین. ئەمه مانای ئەوە نیە کە هواوی بێ بەرهەمی مۆبایل دەبێت لە CES.. لە وێنەیەکی تایبەتی هواویدا کە وا دیارە مۆبایلێکی نوێی Honor ڕابگەینێت، دەستەواژەی Double or noی بەکارهێناوە. پێدەچێت واتای ئەوە بدات کە دوو کامێرا لە مۆبایلەکەدا دەبێت یاخوود نا. هەر لە وێنەکەدا ئاماژە بە کاتی کۆنگرەکە کراوە کە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەیە. هواوی هیچ زانیاریەکی نەدرکاندووە جگە لە وێنەیەک کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە:

ئەسوس و Zenfone ێکی نوێ.. پێموابێت لێرەدا هیچ گومانێک نیە له بینینی مۆبایلێکی نوێ لە پێشانگای CESی ئەمجارە لەلایەن ئەسوسەوە، ئەسوسی تایوانی دەریخستووە کە مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت کە Zenfone ێکی نوێیه و بە فەرمی بانگەشەی کۆنگرەکەی دەکات، کە بەرواری کۆنگرەکە ٤ی ئەم مانگەیە لە کاتژمێر ۱۱:۳۰ به کاتی pst.

زانیاری ئێستا بۆ ڕۆڵی HTC و Lenovo لە پێشانگاکە هێندە زۆر نیە. پێشبینی دەکرێت ڕۆڵی تایبەتی HTC ئەمجارە نوێکردنەوەیەک بێت بۆ هێدسێتەکەی، کە ئامێرێکی ڕاستی خەیاڵیەکەیەتی بەناوی Vive، زانیاریەکی ئەوتۆ نیە بۆ ڕاگەیاندنەکانی کۆمپانیاکە، تاکو کاتی کۆنگرەکە… ئایا لینۆڤۆ Phab proی نوێ ڕادەگەیەنێت؟ ساڵی ڕابردوو لینۆڤۆ Phab 2 proی ڕاگەیاند بە تەکنەلۆژیای تانگۆ. ئایا ئەگەری هەیە کە نەوەیەکی نوێ لە Phab pro ڕابگەیەنرێت؟ بەڵکو لەوانەیە جۆرێکی نوێ لە ئامێرەکە ڕابگەیەنێت.

ئێڵجی لەوەتەی بەشداری کردووە لە پێشانگاکانی CES هەمیشە خاوەن پێگەیەکی باشبووه. ئێڵجی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ٥ مۆبایل لە CES ڕادەگەیەنێت، چوار مۆبایل لە زنجیرەی K کە مۆبایلەکانی (K10 – K8 – K4 K3) ن مۆبایلێکی تریش بەناوی Stylo 3. مۆبایلی Stylo 3 پێدەچێت مۆبایلێک بێت بۆ دیزاینێک و کارکردنێکی Lifestyle، خاوەن پێنوسێک دەبێت، خاوەن ڕوونمایەکی نیمچه گەورە دەبێت بە ڕوونی ٥.۷ ئینج. ڕامی ۳ گێگابایت دەبێت لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی Octa core. کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای دواوەی ۱۳ مێگاپێکسڵ دەبێت.

دەربارەی چوار مۆبایلەکەی زنجیرەی K، مۆبایلەکان بەم قەبارانە دەبن: ٥.۳ ئینج بۆ K10، ٥ ئینج بۆ K8 و K4، ٤.٥ ئینج بۆ مۆبایلی K3. مۆبایلی K10 پشتگیری تایبەتمەندی خوێنەرەوەی پەنجەمۆری بەکارهێنەری دەکات، کامێرای دواوەی ۱۳ مێگاپێکسڵ دەبێت و کامێرای پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت. مۆبایلی K8 و K4 قەبارەی ڕوونماکانیان ٥ ئینج دەبێت بە ڕوونی HD. کامێرای K8 بە ۱۳ مێگاپێکسڵی دواوە و ٥ مێگاپێکسڵی پێشەوە دەبێت، بەڵام K4 ٥ مێگاپێکسڵی بۆ هەر کامێرایەکی دەبێت. مۆبایلی K3 کەمترین تایبەتمەندی هەیە لەوانەی ناوبران، لەوانە کامێراکەی کە کامێرای پێشەوە ۲ مێگاپێکسڵ و دواوە ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت. مۆبایلەکان کراوە دەبن.

کوالکۆمیش لەم پێشانگایە ڕۆڵێکی تایبەتی ئەبێت. دەیەوێت توانای زیاتری پڕۆسێسەرەکانی خۆی پێشانبدات کە بەهێزترن و خێراترینن. کوالکۆم لە کۆمپانیا هەرە پێشکەوتووەکانە بۆ بواری ڕەقەکاڵا. بەتایبەتی پڕۆسێسەرەکانی مۆبایلەکان، زۆربەی مۆبایلەکان پشتگیری ئەم پڕۆسێسەرە دەکەن و بەکاری دەبەن، کوالکم پڕۆسێسەرێکی نوێ ڕادەگەیەنێت، پڕۆسێسەرە نوێیەکەی پێدەچێت و چاوەڕواندەکرێت پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳۰ بێت.

بەهیوای بەرهەمانێکی باش لە پێشانگاکە.

تاگەکان CES ڕاگەیاندن
بۆچونی تۆ