گەرمترین
2, كانونی دووهم 2017
دەنگۆکان: مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکەى HTC خاوەنى ڕوونمایەک دەبێت بەقەبارەى ٦ ئینچ
پۆستەرى بانگەشەى HTC بۆ ڕاگەیاندنەکەى ١٢ى مانگ
وەک ئاشکرایە کەوا ٢ هەفتە پێش ئێستا کۆمپانیاى (HTC)ى تایوانى وادەى ڕاگەیاندنى بەرهەمێکى نوێی ڕاگەیاند لە ١٢ى ئەم مانگەدا، هەچەندە ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە چ بەرهەمێک دەبێت بەڵام هەر وەک کۆنگرەکانى تر ئەم کۆنگرەیەش چەندان هەواڵى دزەکارى و دەنگۆى لەسەر بڵاوبۆتەوە و لەدواترینیشیان ئاماژە بەوە کراوە کەوا زلهێزەکەى تایوان پلانى وایە مۆبایلێکى تابلێتى شاشە گەورە ڕابگەیەنێت بەناوى (HTC U Ultra).
بەگوێرەى دوایین دزەکارییەکانى هەژمارە بەنێوبانگەکەى (OnLeaks)ى تایبەت بە هەواڵە دزەکارییەکان بێت لە تویتەر ئەوا مۆبایلەکە بەم شێوەیە دەبێت: مۆبایلەکە ڕوونما(شاشە)یەکى گەورەى دەبێت بە پێوانەى ٦ ئینچ، هەروەها دەرچەى بیستۆک(هێدفۆن)ى ٣،٥میلى مەترى نابێت، بەگوێرەى جریوەکە بێت ئەوا مۆبایلێکى تریش ڕادەگەیەنرێت بەناوى ( HTC Ocean Note) گوایە ڕوونمایەکى گەورەى دەبێت و دیزاینەکەشى چەماوە دەبێت.
هەرچۆنێک بێت ئەمانە تەنها دزەکارى و دەنگۆکانن و تا ئێستا هیچ شتێک فەرمى نییە، لەوانەیە بەشێکیان ڕاست دەربچن و لەوانەشە هەڵە دەربچن و وا نەبن! ئیتر هێندەى نەماوەى ١٢ى ئەم مانگە شتەکان ڕوون دەبێتەوە و لەگەڵ (کەى ئاى تى ئێن) بمێنن بۆ دوایین زانیارییەکان!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".