سامسۆنگ
2, كانونی دووهم 2017
سامسۆنگ زنجیرەی Galaxy A 2017ـی بە تایبەتمەندی بەرز و دژەئاوی ڕاگەیاند

لەدوای زنجیرەیەک لە دەنگۆ و دزەکردنی زانیاری لەسەر ئەو زنجیرە تازەیەی گالەکسی ئەی، ئەمرۆ بە فەرمی سامسۆنگ پەردەی لەسەر زنجیرەی ئەی ٢٠١٧ لادا کە تایبەتمەندی بەرز و دژە ئاوییان هەیە و لاشەیان لە کانزا دروستکراوە.
ئەم زنجیرەیەی گالەکسی ئەم جۆرانە لەخۆی دەگرێت گالەکسی ئەی ٣ بە پانتایی شاشەی ٤.٧ ئینج و و گالەکسی ئەی ٥ بە پانتایی ٥.٢ ئینج و گالەکسی ئەی ٧ بە پانتایی شاشەی ٥.٧ ئینج. شایەنی باسە سامسۆنگ لە هەرسێ مۆبایلەکە ستاندەردی IP68 بەردەستکردووە و ئەمەش مانای وایە هەرسێ مۆبایلەکە بەرگەی ئاو دەگرن و تۆز تێیان ناچێت. ئەمەی جێگای سەرەنجیشە هەرسێک مۆبایلەکە لاشەیان کانزاییە و شاشەکەشیان بە چینێکی شوشەیی بەهێز ڕووپۆشکراوە لەجۆری 3D Glass.

تایبەتمەندییەکانی Galaxy A7
- پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 5.7 ئینج و بە ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED، هەروەها چینێکی بەهێزی هەیە لە جۆری 3D Glass.
- پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٩ گێگاهێرتز.
- ڕامی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
- کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی هەر هەمان شتە کە ١٦ مێگاپێکسڵە
- ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
- سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
- پاتری توانست بەرزی ٣٦٠٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
- دووریەکانی: 156.8×77.6×7.9 ملی مەترن.
تایبەتمەندییەکانی Galaxy A5
- پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 5.2 ئینج و بە ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED، هەروەها چینێکی بەهێزی هەیە لە جۆری 3D Glass.
- پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٩ گێگاهێرتز.
- ڕامی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
- کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی هەر هەمان شتە کە ١٦ مێگاپێکسڵە
- ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
- سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
- پاتری توانست بەرزی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
- دووریەکانی: 146.1×71.4×7.9 ملی مەترن.
تایبەتمەندییەکانی Galaxy A3
- پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 4.7 ئینج و بە ڕوونی 720×1280 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED.
- پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٦ گێگاهێرتز.
- ڕامی ٢ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ١٦ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
- کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٨ مێگاپێکسڵە
- ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
- سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
- پاتری توانست بەرزی ٢٣٥٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
- دووریەکانی: 135.4×66.2×7.9 ملی مەترن.
زنجیرە مۆبایلەکانی گالەکسی ئەی بە چوار ڕەنگی جیاجیا لەبازاڕەکەن بەردەست دەبن ئەوانیش ڕەش و زێری و شێنێکی کاڵ و پەمەیی. سەبارەت بەنرخ و بەردەست بوونی فەرمی لە بازاڕەکان تا ئەم چرکە ساتە نەزاندراوە.
سەرچاوە ئەردرۆید
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!