بابەتی گرینگ
3, کانوونی دووەم 2017
وا چاوەڕوان دەکرێت کە نوێکردنەوەی windows 10 creators لە مانگی ٤ی ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەران بڵاوبکرێتەوە

لە کۆنگرەیەکی پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتدا لە نیویۆرک باس لە وەشانێکی نوێی ویندۆوز کرا، کە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٧ وەشانەکە بەردەستدەبێت، بەڵام نازانرێت مایکرۆسۆفت کەی وەشانەکەی بڵاودەکاتەوە. پێگەی mspower user لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەکاتی ڕاگەیاندنی وەشانەکە دەکات و وا چاوەڕواندەکرێت کە کۆمپانیاکە نوێکردنەوەکەی ویندۆوز ١٠ بۆ بەکارهێنەرانی بوەشێنێت لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، ئەویش چاوەڕوان دەکرێت مانگی ٤ی ئەمساڵ بێت.
وەشانی windows 10 creators ژمارەیەکی نوێی تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، لە تایبەتمەندیەکیدا ناساندنێک بۆ تایبەتمەندی holographic بۆ ئامێری VRی ویندۆوز ١٠. کۆمپانیاکانی HP ،Dell ،Lenovo ،Asus و dell لە پلانیاندایە کە ئامێری vr ڕابگەیەنن، ئەو ئامێرانەی کە لەگەڵ ویندۆوز ١٠ دا کاردەکەن، ئەویش بە چەند نرخێکی گونجاو کە نرخەکان کەمتر دەبن لە ٣٠٠ دۆلار.
وەشانەکە بەهەمانشێوە پشتگیری جۆرایەتی بینینی سێ دووری دەکات بۆ ئەو تایبەتمەندانەی ویندۆوز ١٠ کە پشتگیری تایبەتمەندی سێ دووری دەکەن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.