ئەپ و نەرمەکاڵا 3, كانونی دووه‌م 2017

فەرهەنگی زانستی سێ زمانی بە ١١٠ هەزار وشەوە بڵاوکرایەوە + ١٠٠ کۆدی چالاککردن بەدیاری لە کەی ئای تی ئێنەوە

فەرهەنگی زانست فەرهەنگێکی تری ئەلیکترۆنییە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و جیاواز لە فەرهەنگەکانی تر ١١٠ هەزار وشەی لەخۆی گرتووە و گشتی لە فەرهەنگە چاپکراوەکان وەرگیراوە. ئەم فەرهەنگە ٣ زمانییە کە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی لەخۆی دەگرێت. ئەوەی جێگای دەست خۆشییە ئەوەیە بۆ ئەو وشانەی زانستین ئەوا بەشەکانیان نوسراوە کە ئایا ئەم وشەیە وشەیەکە دەکەوێتە بەشی زیندەزانی یان یاسایی یان هەر بەشێکی تر.

فەرهەنگەکە خوێندنەوەی بەدەنگی بەڕیتانی و ئەمریکی بە فۆنەتیکی IPA تێدایە و هەروەها بە نوسینیش شێوەی خوێندنەوەکە هەم بە ئەمریکی و هەمیش بە بەڕیتانی و هەروەها بە کوردیش نوسراوە. واتە بواری ئەوەی نەهێشتۆتەوە کە شێوەی خوێندنەوەی وشەکان بە هەڵە بخوێنیتەوە بەڵکە ئاسانکاری تەواوی تێداکراوە.

شایەنی باسە فەرهەنگەکە دیزاینێکی قەشەنگ و جوانی هەیە و بزوێنەری گەڕانەکەی بۆ هەرسێ زمانەکەیە و لەتەنیشتی زمانی خوازراوە هەڵبژێرە و گەڕان ئەنجام بدە. ئەمە جگە لەوەی مێژووی گەڕان بۆ وشەکان و بەشی وشە دڵخوازکراوەکانیشی تێدایە.

شایەنی باسە فەرهەنگەکە نرخی ٤٠٠٠ هەزار دینارە و بەڵام تا بەرواری ١/١٩ نرخی دابەزێندراوە و کراوەتە ١٠٠٠ دیناری عێراقی.

بەم بۆنەیەشەوە بەڕێزیان ١٠٠ کۆدی چالاککردن لەڕێگەی کەی ئای تی ئێنەوە کردووەتە دیاری و ئێمەش ١٠٠ لوتکە کۆمێنتی یەکەم وەردەگرین  و دەیانکەینە دیاری.

بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی کۆدی چالاککردن ئەم هەنگاوانە بگرە بەر:

  • سەرەتا فەرهەنگی زانست لە کۆگای گووگڵ پلەی لەم لینکەوە دابگرە..

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.rawa.rawadict

  • دوای ئەوە لەسەرەوەی فەرهەنگەکە پەنجە بنێ بەم کلیلەی لە وێنەکە دیاریم کردووە.
  • دواتر وەکو ئەم وێنەی خوارەوە لە بۆشایی یەکەم ناوێک بنوسە و ئەو کۆدەیشی کە لە تەنیشی Phone Key نوسراوە پەنجەی لەسەر بنێ تا دەنوسرێت کۆپی کرا.
  • ئێستا بۆ بەشداری کردن ئەو ناوەی لە بۆشایی یەکەم نوسیوتە لەگەڵ ئەو کۆدەی کە کۆپیت کردووە لە کۆمێنت دایبنێ و هەلی بەدەست هێنانی کۆدی چالاککردن بۆ خۆت مسۆگەر بکە!
  • دوای ئەوەی ١٠٠ کۆمێنت بە کۆدەوە دەنوسرێت ئێمەش کۆیان دەکەینەوە و بۆ گەشەپێدەرەکەی دەنێرینەوە تا کۆدی چالاکردنەکە دەست بخەین بۆتان وپاشان بڵاویان دەکەینەوە یان بە پەیامی فەیسبووک بۆتان ڕەوانە دەکەینەوە.
بۆچونی تۆ