ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, كانونی دووه‌م 2017
کۆمپانیای کوالکۆم گشت زانیاریەکی لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ ئاشکرا کرد

لە میانەی پێشانگای CES2017 کە تایبەتە بە نوێترین بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای کوالکۆم نوێترین تەکنەلۆژیای خۆی لە بواری پڕۆسێسەر ئاشکرا کرد کە ئەویش پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٣٥ـە، ئەم پڕۆسێسەرە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری گەشەی پێدراوە و بەرهەم هاتووە بە تەکنەلۆژیای ١٠ نانۆمەتر، کە ئەمەش هیچ گومانێکی تێدا نیە کە لە قەبارە بچووکترە بە ڕێژەی ٣٥% لە نەوەی پێش خۆی کە سناپدراگۆنی ٨٢٠ـە.
پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٣٥ خاوەنی پڕۆسێسەرێکی گرافیکی بەهێزە لە جۆری Adreno 540 واتە پشتگیری لێ دەکات کە ئەمەش تەواو گونجاوە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی پشتگیری لە تەکنەلۆژیا و ئامێری VR و AR دەکەن، لەگەڵ چەندین چاککاری لە هێزی کامێرا بۆ تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ڕوونی 4K، وە چاککاری لە هێزی چاککردنی وێنە و سەرنجدانی خۆکار و وێنەی HDR.
ئەم پڕۆسێسەرە پشتگیری لە ستانداردی بلوتوزی نوێی ٥.٠ دەکات کە هەڵگری مۆدیۆمی پەیوەندی X10ـیە، کە خێرایی LTE دەگاتە ١ گێگابایت لە چرکەیەکدا، کە ئەمەش یەکەم پڕۆسێسەرە لە جیهان کە پشتگیری لە بلوتوزی ٥.٠ دەکات بەو خێراییە.
کۆمپانیای کوالکۆم چاککاری پڕۆسێسەرەکەی تێکەڵ کردووە لەگەڵ تەکنەلۆژیای پاراستن وەک پەنجە مۆر و ئایدی چاو و وەرگرتنی ڕووی دەم و چاو و پارەدان لە ڕێگەی مۆبایلەوە، کە ئەمانەش هەمووی بۆ پاراستنی بەکارهێنەرە لە کاتی بەکارهێنان.
کوالکۆم دەڵێت ئەم پڕۆسێسەرە بۆ خەرج کردنی باتری ئەم پڕۆسێسەرە باشترین لێهاتووی هەیە لە خەرج کردنی باتری بە ڕێژەی ٣٥% لە چاو نەوەکانی پێش خۆی لە هەمان پڕۆسێسەر وە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات کە ناسراوە بە Quick Charge 4.0 بە ڕێژەی ٢٠% خێراترە لە نەوەکانی پێش خۆی بەوەی ڕێژەی بارگاوی کردنەوەی باتری لە خاڵی ٠ـەوە بۆ ٥٠% پێویستی تەنیا بە ١٥ خولەکە.
وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆسێسەرە لەسەر زۆرێک لەو مۆبایلە هۆشمەندانە بێت کە لە پێشانگای CES2017 و ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بە فەرمی دەخرێنە بازاڕەکانەوە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.