ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, کانوونی دووەم 2017
یەکەم لاپتۆپی ڕوونما چەماوە Predator 21 X بە نرخی ٩٠٠٠$

لە پێشانگای IFA لە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای لاپتۆپێکی تایبەت بە یاری بە تایبەتمەندی و کێش نائاسایی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش لە میانەی پێشانگای CES جۆرێکی تری لەم لاپتۆپە ڕاگەیاند لە هەمان گروپ، کە نرخەکەی ٩٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکیە.
Predator 21 X ئەو لاپتۆپەیە تایبەت بەرهەمهێنراوە بۆ یاری و یەکەم لاپتۆپە لە جیهان کە قەبارەی ڕوونماکەی ٢١ ئینچی چەماوەییە بە ڕوونی 2560×1080 پیکسڵ لەگەڵ بوونی پلەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی G-Sync بۆ ڕێگە گرتن لە هەر ڕووداو کێشەیەک لە وێنە و ڕوونیەکەی.
ئەم کۆمپیوتەرە خاوەنی پڕۆسێسەرێکی بەهێزە لە جۆری ئنتڵ Core i7-7820HKـی نەوەی حەوتەم، وە لە ناوەوەش نەک تەنیا یەک دانە بەڵکو خاوەنی دوو گرافیک کاردی جۆری GeForce GTX 1080 لەگەڵ بوونی ڕامی ٦٤ گێگابایتی وە پشتگیری لە ٥ بیرگەی ناوەکیە لە جۆری ١ تێرابایتی HDD و ٤ جۆری ٥١٢ گێگابایتی SSD دەکات بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای ئەیسەر بە تەواوی قەبارەی بیرگەکانی ئەم لاپتۆپەی ڕانەگەیاندووە کە لەسەریەتی.
ئەم کۆمپیوتەرە تەواو بەرهەمهێنراوە بۆ یاری و ئەو کارانەی قورس و مەترسیدارن وەک یاری لەسەر ڕوونمایی چەماوە و وە ڕوونمای دەرەکی بە ڕوونی 4K و VR.
کۆمپانیای ئەیسەر تەختەکلیلێکی میکانیکی بەکارهێناوە کە بەشی ژمارەکانی لەسەرەوە جیا کردۆتەوە لەسەر تەختەکلیلەکە و بەشێکی تر هەیە کە تەختەیەکی تەچە، وە لەسەر ڕووەکەی ٤ بڵندگۆی دەنگی گەورە هەیە لەگەڵ دەرچەیەکی تایبەت بە کارەبا و پێنج پانکەی فێنکەرەوە و ٩ بۆڕی هەڵمژینی گەرمی.
هەموو ئەم پێکهاتانە لە نێو لاشەی ئەم لاپتۆپە کۆ کراوەتەوە بەمەش وای کردووە کێشی لاپتۆپەکە ببێتە ٨.٨ کیلۆ گرام و لە مانگی داهاتوو لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ٩٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.