ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, كانونی دووهم 2017
HP لاپتۆپێکی تایبەتمەندی بەرزی ڕاگەیاند بەناوی سپێکتەر ئێکس 360
کۆمپانیای ئێچ پی لەمیانەی کۆنگرەی ساڵانەی CES2017 لاپتۆپێکی نوێی بە ناوی سپێکتەر ئێکس 360 ڕاگەیاند، ئەوەی جێی سەرنجە ئەم لاپتۆپە لە چاو نەوەی پێش خۆی دا زۆر ئەستورتترە، هەروەها تەمەنی پاترییەکەی لە نەوەی پێش خۆی زیاترە.

هەروەها سپێکتەر ئێکس 360 قەبارەی ڕوونماکەی 15.6 ئینجە، پشتگیری پڕۆسێسەری ئینتڵ گابی لەیک دەکات، لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی دیکەی Cor-i7، خاوەنی ڕامێکی 16 گێگابایتە، بیرگەی ناوەکی 1 تێرابایت دەبێت، پڕۆسێسەرێکی نڤیدیا جی فۆرس 940 ئێم ئێکس.
ئەستوری لاکانی نەوەی پێشوو 15.9 ملم دەبوو، بەڵام ئەم نەوەیە 17.8 ملم دەبێت واتە بەڕێژەی 1.9 ملم ئەستورییەکەی زیاترە، پاتری ئەم لاپتۆپە بەڕێژەی %27 زیاترە لەنەوەی پێشوو کە دەکاتە زیاد لە 3 کاتژمێر.
ڕوونماکەی توانای پیشاندانی ڤیدیۆی هەیە بەڕوونی 4K، وە وزەیەکی باشتری هەیە کە بەڕێژەی گشتی دەکاتە 12 کاتژمێر و 45 خولەک لەسەرەتای مانگی نۆڤەمبەر دەست دەکرێت بە فرۆشتنی و بەنرخی 1278 دۆلار دەبێت.
سەرەنجام ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت ئەم لاپتۆپە لەچاو نەوەی پێشووی گۆڕانکاری زۆر گەورەی تێداکراوە، گرنگترین یان بوونی پڕۆسێسەری نوێ و ڕوونی ڕوونماکەیەتی.
سەرچاوە:زە ڤێرج
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.