جۆراوجۆر
4, كانونی دووهم 2017
ئێستا بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی هیۆندا دەتوانن کار بە خزمەتگوزاری Google Home بکەن

هیۆندا لەم چەند ساڵەدا ویستوویەتی قازانج لە تایبەتمەندیەکان و خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ بکات بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ بۆ بەرهەمەکانی، بۆ نموونه، ئۆتۆمبێلی هیۆندا Sonata ۲۰۱٥ یەکەم ئۆتۆمبێلی هیۆندا بوو کە خزمەتگوزاری Android Autoی لە خۆگرتبوو. هیۆندا لە پێشانگای CES ۲۰۱۷ دا ڕایگەیاند کە ئێستا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید (ئەو بەکارهێنەرانەی کە خزمەتگوزاری Blue Link لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەیە) دەتوانن کار بە تایبەتمەندی Google Home بکەن لە ئۆتۆمبێلەکانیان، کە دەتوانن فەرمانی تایبەت لەناو ئۆتۆمبێلەکان ئەنجامبدەن.
خزمەتگوزاری BlueLink خزمەتگوزاری تایبەتی هیۆندایە و دەسەڵاتت پێدەدات کە تایبەتمەندیەکانی ئۆتۆمبێلەکەت کارپێبکەیت و لەمەودواش دەتوانیت Google Home بەهۆیەوە بەکاربهێنیت.. تایبەتمەندیەکانی Google Home ڕێگەت پێدەدات چەند فەرمانێکی دەنگ بدەیت بە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ نموونە: کارکردنی ئۆتۆمبێلەکەت “start my car” یاخوود داخستنی ئۆتۆمبێلەکەت “lock the doors”.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.