ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, كانونی دووه‌م 2017

ئێڵ جى زنجیرەى نوێى مۆبایلەکانى (K) ڕاگەیاند – CES2017

کۆنگرەى کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەردەوامە لەمیانەى پێشانگاکانى CES 2017 و لەم نێوەندەشدا (ئێڵ جى) کۆرى چەندان بەرهەمى خۆى نمایش کرد لەنێویاندا زنجیرەى نوێی مۆبایلەکانى (K) بوو.

گۆڕانکارییەکانى ئەم زنجیرە نوێیە بریتیە لە باشترکردنى کامێرا و پاترى لە هەندێکیاندا و هەندێکیشان تایبەتمەدنى خوێندنەوەى پەنجەمۆری بۆ زیادکراوە، ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندى مۆبایلەکانە:

  • K10

پرۆسێسەر: MT6750 1.5 GHz هەشت ناوکى
ڕوونما: ٥،٣ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
باترى: ٢٨٠٠ ملى ئەمپێر
سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
ڕەنگ: ڕەش – سلڤەر – زێڕى
هەروەها تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆریشى هەیە

  • K8

پرۆسیسەر: MSM8917 هەشت ناوکى
ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
ڕەنگ: شینى مات – ڕەش – زێڕی

  • K4

پرۆسێسەر: MSM8909 چوار ناوکى
ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى ٤٨٠ پێکسڵ
کامێرا: دواوە ٥ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید مارشمالۆو ٦،٠،١
رەنگ: ڕەش – سپى

  • K3

پرۆسێسەر: MSM8909 چوار ناوکى
ڕوونما: ٤،٥ ئینچ بەڕوونى ٤٨٠ پێکسڵ
کامێرا: دواوە ٥ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٢ مێگاپێکسڵ
پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید مارشمالۆو ٦،٠،١
رەنگ: ڕەش

لەگەڵ ئەم زنجیرەیەشدا ئێڵ جى مۆبایلێکى ترى ڕاگەیاند بەناوى Stylus 3 کە تایبەتمەندیەکانى لەهەموو ئەو مۆبایلانە بەرزترە کە لەسەروە ئاماژەمان پێکرد.

پرۆسێسەر: MT6750 هەشت ناوکى
ڕوونما: ٥،٧ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ
پاترى: ٣٢٠٠ ملى ئەمپێر
سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
رەنگ: سلڤەر – زێڕى گوڵ

تایبەتمەندى تر: پێنووس – خوێندنەوەى پەنجە مۆر

ئێڵ جى تا ئێستا کاتى خستنە بازاڕى و مۆبایلەکان و نرخەکانیانى ئاشکرا نەکردووە بەلام لە چەند هەفتەى داهاتوو ئاشکراى دەکات.

بۆچونی تۆ