سۆنی
5, كانونی دووهم 2017
سۆنی ڕوونمایەکی گەورەی نمایش کرد بە کۆمەڵێک تەکنیکی زۆرەوە

لەمیانەی کۆنگرەی CES2017 کۆمپانیای سۆنی یابانی ڕوونمایەکی گەورەی جۆری LEDـی ڕاگەیاند بەناوی Gigantic Space کە تەکنەلۆژیای CLEDISـی تێدابەکارهاتووە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن جوان یەکی سەرنجڕاکێشە لە لاکانیەوە.
لە هەر یەکەیەک لەلاکانییەوە LED ـی تێدا بەکارهاتووە بە قەبارەی 17.875 ئینج بۆ هەرلایەکی وەهەموو LEDـەکانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە بۆ پشتگیری کردنی جوان پیشاندانی لیدەکان، پانییەکەی ۳٦ پێیە و لەلاکانیەوە بەرەو سەرەوە 9 پێیە، لەگەڵ توانای پیشاندانی بەڕوونی 8K و هەتا 2K.
هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە ڕەنگەکانی RGBـی تێدابەکارهاتووە بۆ باشتر پیشاندانی وێنەکان و ئەم تەلەفزیۆنە بەوە جیادەکرێتەوە قەبارەیەکی گەورەی هەیە.
بە ڕەنگانی سور و سەوز بەردەست دەبێت کە لاتەنیشتەکانی سوورە.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.