ئەپ و نەرمەکاڵا
5, كانونی دووهم 2017
ناوی براوەکانی کۆدی چالاککردنی فەرهەنگی زانست لێرە بخوێنەوە + ئاگاداریەکی گرنگ بۆ براوەکان
دوای ئەوەی لە ڕێگەی بابەتێک لەژێر ناونیشانی فەرهەنگی زانستی سێ زمانی بە ١١٠ هەزار وشەوە بڵاوکرایەوە + ١٠٠ کۆدی چالاککردن بەدیاری لە کەی ئای تی ئێنەوە فەرهەنگی زانستمان بۆ ئێوە بڵاوکردەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەیشی ١٠٠ کۆدی چالاککردنی فەرهەنگەکەمان کردە دیاری و شێوەی بەشداری کردنمان بۆ ئێوە لە بابەتی ناوبراو ڕوونکردبووەوە کە ١٠٠ کۆمێنتی یەکەم وەردەگرین کە بێت و لەگەڵ کۆمێنتەکە ناوی بەکارهێنەر و کۆدی Phone Code لە کۆمێنت دابنێ. ئیتر ئێمە ١٠٠ کەسەکەمان کۆکردەوە و کۆدی چالاککردنمان بۆ گشتیان ناردووەتەوە.
لەخوارەوە لە فایلێکی ئێکسڵ دا دەتوانن ناوی براوەکان بخوێینەوە و هەروەها ئاگاداری براوەکانیش دەکەین کە هەر لەڕێگەی فەیسبووکەوە کۆدی چالاککردنمان بۆ ناردوون داوایان لێ دەکەین لە مێسنجەرەکانیان کە سەیری بەشی Message Request بکە چونکە نامەکە دێتە ئەوێ و لەوێ دەتوانن کۆدەکەیان بە دەست بخەن.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ناوەکان
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!