شاومی
6, كانونی دووهم 2017
شاومی MI MiXـی بە ڕەنگی سپی ڕاگەیاند

دوێنێ لە میانەی کۆنگرەی CES2017 کۆمپانیای شیاومیش هەروەک زۆرێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی دیکە کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی نمایش کرد لە نێویشیاندا ڕەنگێکی نوێی مۆبایلەکەی بڵاوکردوە کە ماوەیەک لەمەو پێش ئەو مۆبایلەی بڵاوکردەوە خەڵکێکی زۆر داواکاری هەبوو بۆ دروستکردنی ئەو مۆبایلە بە ڕەنگی سپی
تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بریتیبوون لە:
قەبارەی ئەم مۆبایلە بریتییە لە 6.4 ئینج لەگەڵ تێکڕایی پێکسڵەکانی 1080×2040 pixels دەبێت
کامێرا 12 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ 5 مێگاپێکسڵ کامێرای پێشەوە
ڕام 6 گێگابایت
پڕۆسێسەر Snapdragon 821
توانستی پاتری 4400 ملی ئەمپێر
خاوەنی بیرگەیەکە بە ڕێژەی 128 گێگابایت بەڵام پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات
بە وەشانی ئەندرۆیدی 6.0ـی مارشماڵۆ کاردەکات
USB Type-C
کێشی 209 گرامە
پشتگیری نەوەی چوارەمی ئینتەرنێتی LTE دەکات

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.