دیزاین
6, کانوونی دووەم 2017
وێنەی پێشبینیکراوی Galaxy S8 بڵاو دەکرێتەوە

ئێستا لە باسی مۆبایلی زیرەکدا سامسۆنگ پێشەنگە، چونکە خاوەن هەوادارێکی زۆرە و لەو نێوەندەشدا دزەکاریەکان زیاتر بواری خەڵکی دەدەن بۆ باسکردنی مۆبایلەکە. ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن لە بابەتێکماندا هەموو ئەو دزەکاریانە و دەنگۆیانەی Galaxy S8ـمان ڕوونکردووەتەوە.
لەم بابەتەشدا وێنەیەکی پێشبینیکراوی Galaxy S8 دەبینن کە ڤێنیامین گێسکینی دیزاینەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوبەشی پێکردووە، کە لەسەر هەمان لاشەی Galaxy S7 EDGE دانراوە و لۆگۆی بازرگانی مۆبایلەکەش لە خوارەوەی مۆبایلەکە دەبینرێت. پێشتریش وێنەیەک لە پێگەکان بڵاو ببوەوە کە گوایە وێنەی دزە پێکراوی Galaxy S8ـە.
وێنەکان فەرمی نین، بەڵام ئەتوانرێت چەند بیرۆکە و پرسێک دەرببڕێت کە لەوانەیە گالاکسی داهاتوو دیزاینی نزیک دەبێت لە نەوەکانی پێش خۆی، چاوەڕوان دەبین و گەرمترین باسی مۆبایلەکەتان بۆ دێنینە ناو تۆڕەکان و بڵاوی دەکەینەوە. هەروەکو ئەوەی لە بابەتێکمان ئاماژەمان پێیدابوو، لەوانەیە ئامێرەکە لە کۆتاییەکان یاخوود لە پاش مانگی ٤ی ئەمساڵ و لە کۆنگرەی MWCـدا ڕابگەیەنرێت. هەتا دێت باسی زیاتری مۆبایلەکە دێتە کایەوە، شوێن ڤێنیامین گێسکینی دیزاینەر بکەون لە تویتەر بۆ بینینی باسەکانی تری مۆبایلەکە. وێنە پێشبینیکراوەکان بۆ Galaxy S8:




محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.