هەواڵ
6, كانونی دووهم 2017
دێڵ مۆنیتەرێکی ڕوونما 8K کە توانای پیشاندانی یەک ملیار ڕەنگی هەیە نمایش کرد

کۆنگرەی تەکنەلۆژی CES2017 سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ بەرهەمی کۆمپانیا گرنگەکانی تەکنەلۆژیا تاوەکو بەرهەمەکانیان بخەنە ڕوو لە نێویشیاندا ئەمڕۆ کۆمپانیایی دێڵ تەلەفزیۆنێکی نمایش کرد کە توانای پیشاندانی ڤیدیۆی هەیە بەڕوونی 8K
ئەم کۆمپانیا ئەمریکیە ڕوونما مۆنیتەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی UP3218K و بە قەبارەی 32 ئینج و ڕوونی 8K واتە 8000 پێکسڵ کە خۆی دەگرێت لە یەک ملیار ڕەنگ، ئەم ڕوونمایە لاشەکەی لە کانزایی ئەلەمنیۆم پشتگیری تەواوی ڕەنگەکانی AdobeRGB و هەروەها sRGB دەکات، دەتوانیت وێنەی ڕوونماکەی بەڕێژەی 178 پلە بسوڕێنیتەوە، پشتگیری دەرچەی USB 3.0 دەکات، لەگەڵ دەرچەی DisplayPort 1.3
پێکیسڵەکانی ڕوونمای ئەم مۆنیتەرە بریتین لە 8K واتە 7680*4320 بەشێوەیەکی وردتر 280 پێکسڵ بۆ یەک ئینج،کۆمپانیای دێلی ئەمریکی یەکەم کۆمپانیا نییە کە تەلەڤزیۆنی ڕونما 8K بەرهەم بهێنێت، لە ساڵی ڕابردوودا و لە مانگی 10 دا کۆمپانیای شارپ تەلەفزیۆنی IGZO ی ڕاگەیاند بوو بە ڕوونی 8K بەڵام 27 ئینج بوو
ئەم مۆنیتەرەی دێڵ لە نرخی 4999 دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە 23 مانگی 3 دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.