ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, كانونی دووه‌م 2017

گرنگترین بەرهەمە نمایش کراوەکانی پێشانگای CES2017 تەنها لە Kitnـەوە

ساڵانە لەپاش پشووی سەری ساڵ و بۆ چەند ڕۆژێک پێشانگای CES (Consumer Electronics Show) دەبەسترێت کە بەواتای بەواتای (بەرنامەی کڕیارانی ئەلیکرتۆنی) کە ئەم پێشانگای لەلایەن دەزگای Consumer Technology بەڕێوەدەبرێت بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانی کۆمپانیا گەورەکان و زۆرێک لە کۆمپانیاکان بانگهێشت دەکرێن.

ئەم ساڵ پێشانگاکە لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا سازکرا کە لەڕۆژانی 5 بۆ 8ـی ئەم مانگە بەکاتی ئەمریکا بەڕێوەچوون

ئەو ساڵانەی ئەم پێشانگایەی تێدا سازکراوە

  •  1967
  •  1993
  •  2004
  •  2005
  •  2006
  •  2007
  •  2008
  •  2009
  •  2010
  •  2011
  • 2.11
  •  2013
  •  2014
  •  2015
  •  2016
  •  2017

ڕاگەیاندراوەکانی سۆنی ژاپۆنی

پێش پێشانگاکە سۆنی لە پەڕەکانی خۆیی ئەم وێنەیەی بڵاوکردبووەیەوە بە مانای ئەوەی چاوەڕوانی بەرهەمی نوێ بن، کە لەمیانەی ڕۆژانی پێشانگاکەدا چەندین بەرهەمی ناوازە و نوێی ڕاگەیاند بەکورتی ئاماژەیان پێدەکەین:

 

سۆنی چەند ئامێرێکی بیستۆک و هێدسێتی نوێی ڕاگەیاند

سۆنی وەکو پیشەی چەندین جاری لە زۆرترین پێشانگا و ڕووداوەکانیدا هەمیشە بەرهەمێکی دەنگی هەبووە، بەمانای وشە سۆنی لە بواری دەنگ و تەکنەلۆژیای دەنگدا خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە. سۆنی لە پێشانگاکەدا چەند ئامێرێکی بیستۆک و و هێدسێتی نوێی ڕاگەیاند، کە لە خێزانی Extra Bassی سۆنین، هێدسێتی MDR-XB950N1 و MDR-XB950B1 خاوەن گەیەنەرن بە شەپۆلی وایفای و کپکردنی دەنگی دەوروبەر بە تەکنەلۆژیای Noice Cancelling.. دەربارەی بیستۆکەکەش، بیستۆکەکە نەخشێنراوە بۆ کاتی وەرزشکردن. تایبەتمەندی دژە ئاوی هەیە و خاوەن گەیەنەر و دیزاینێکی ناوازەیە، بەهاری ئەمساڵ بەردەستدەبن. هەر لە بواری دەنگدا، سۆنی چەند بڵندگۆیەکی ڕاگەیاند..

بڵندگۆکانی زنجیرەی SRS-XB40, SRS-XB30, SRS-XB20 کە لە پێشانگاکە پێشاندران بڵندگۆیەکی تەواو گونجاون بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان، قەبارەیەکی گونجاو و ڕێک بۆ هەڵگرتن و دانانی لەو شوێنەی کە دەتەوێت. ئەمەش بەهەمانشێوە بە تایبەتمەندی Extra Bassـە. خاوەن شەپۆلەکانی NFC و Bluetooth و WIFIـه کە تەنها بە کرتەیەک پەیوەستدەبێت بە ئامێری دیاریکراو و هەروەها لەگەڵبوونی ژیانێکی درێژی پاتری:

بڵندگۆی SRS-XB10

بڵندگۆیەکی زیرەک و قەبارە بچووک بەهەمان توانا و تایبەتمەندی بڵندگۆکانی ناوبراوی سەرەوە، خاوەن ژیانێکی درێژی پاتریە بە توانستی ۱٦ کاتژمێر لە کارکردن.

سۆنی ئامێرێکی لێدەری Blue Ray ڕاگەیاند


ڕوونکردنەوەیەکی کورت بۆ ئەم ئامێرە ئەوەیە کە یەکەمین ئامێری سۆنیە بە ڕوونی 4K Ultra HD بۆ هەموو ئەو جۆرە فۆڕماتانەی کە پەیوەستکراون پێوەی، کە پشتگیری ڕوونی 4k و تایبەتمەندی HDR بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات، بۆ بینینێکی باشتر، ڕووناکیەکی باشتر. پشتگیری هەموو جۆرە فۆڕماتێکی پەپکی پەستێوراو دەکات، لەوانە CD – DVD – Blu-ray 3D و BD-ROM media و چەندانی تر.

سۆنی ۲ تەلەفزیۆنی ڕاگەیاند

سۆنی لە پێشانگای سی ئی ئێسدا دوو تێلەفزیۆنی 4k HDRی ئاستبەرزی ڕاگەیاند، کە دوو تێلەفزیۆن بوون لە زنجیرەکانی A و X، کە جۆرێکیان بە تەکنەلۆژیای LED و جۆرەکەی تریش بە تەکنەلۆژیای OLED. کە زیرەکیەکی تەواویان هەیە دەربارەی رێکخستن و باشترکردنی ڕووناکی بۆ چاوی بینەر، زیرەک لە هونەری وێنە و پێشاندانی باشترین ڕوونی وێنە، ئەمانە لە تایبەتمەندیەکانی تێلەفزیۆنی براڤیا XBR- A1Eـن..
وەکو زۆربەی ئامێرە تێلەفزیۆنەکانی تری سۆنی، بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕوونماکەی لە تەکنەلۆژیای OLEDـە ڕوونی ڕوونماکەی 4K Ultra HD یە و بە پڕۆسێسەری تایبەتی سۆنی 4K HDR Processor X1 Extreme کاردەکات. و سۆنی له کۆنگرەکە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە (OLED) ئەوەی باسکردووه، کە هەنگاونانی دووباره بەرەو تەکنەلۆژیای OLED وا له ئامێرەکە دەکات ئاستی وێنە و ڕەنگەکان و ڕووناکی بە بێوێنەیی ڕێکبخات. سۆنی ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە کە تەکنەلۆژیای OLED بەکارببات لە دوای ساڵی ۲۰۰٨ـەوه کە لەو ۹ ساڵەدا تەکنەلۆژیای OlEDی بەکارنەبردووە. پشتگیری تایبەتمەندی Google Home دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانیت فەرمانبەرداری چالاکیەکانی ئامێرەکەت بکەیت. دەربارەی دیزاینی ئامێرەکە، خاوەن دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و تەنکە، بە قەبارەکانی ٥٥ ئینج و ٦٥ ئینج، خاوەن ڕوونمایەکە بەهەموو قەبارەی ئامێرەکە. نرخی ئامێرەکە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت نرخی لە سەرووی ٥.۰۰۰ دۆلارەوە بێت. چەند وێنەیەکی نموونە لە دیزاینی ئامێرەکە:

تێلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان

تەکنەلۆژیای OLED کە لەسەر تێلەفزیۆنەکان بنچینە دەکرێت ڕوونی و ڕوونکرەوەی تێلەفزیۆنەکانە، وە تاوەکو ئێستاش ئێڵجی لەسەر ڕێڕەوی تەکنەلۆژیاکە بۆ چەندەها ساڵە گوزەر دەکات. لەم ساڵدا له پێشانگای سی ئی ئێس له لاسڤێگاس، سۆنی تێلەفزیۆنێکی ئاستبەرزی بە تەکنەلۆژیای OLED پێشاندا کە تێلەفزیۆنی A1E بوو، تێلەفزیۆنەکە هەنگاوی دووەمی کۆمپانیاکە بوو بۆ دووبارە ڕووکردنە تەکنەلۆژیاکە، چونکە سۆنی ماوەیەکی زۆر بوو OLEDی لە تێلەفزیۆنەکانیدا بەکارنەدەهێنا.
ئامێرە نوێیەکە پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستبکرێت بە نرخێکی خەیاڵی (لەوانەیە نرخی ۲۰ هەزار دۆلار بێت یاخوود زیاتر بۆ قەبارە ڕوونمای ۷۷ ئینج)، خاوەن چەندان تەکنەلۆژیایە لە دەنگ و ڕوونما. به سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و خاوەن تایبەتمەندی گووگڵ Homeـە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR (Dolby vision – HDR10). و چەندانی تر.

بێگوومان ڕوونماکانی ئێڵجی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا سۆنی و سامسۆنگ توانیویانە لە پاڵ چەندین بەرهەمی پێشکەوتووی تر، ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر لە ڕووی تێلەفزیۆنیشەوە بکەن.
تەکنەلۆژیای OLED لە بەرهەمەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەریش بەکاربراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئێڵجی تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕوونمای هەیە بە تەکنەلۆژیای OLED، کە ئەگەر باشترین نەبێت ڕکابەری کۆمپانیاکانی ترە بە تایبەت سۆنی. سۆنیش لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕوونمایەکی گەورەی ڕاگەیاند بە ڕوونی 8k و چەندەها تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تر، زیاتر دەربارەی تێلەفزیۆنەکە بزانە.

تێلەفزیۆنەکەی سۆنی وەکو زۆربەی ئامێرە تێلەفزیۆنەکانی تری، بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕوونماکەی لە تەکنەلۆژیای OLEDـە ڕوونی ڕوونماکەی 4K Ultra HD یە و بە پڕۆسێسەری تایبەتی سۆنی 4K HDR Processor X1 Extreme کاردەکات. و سۆنی له کۆنگرەکە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە (OLED) ئەوەی باسکردووه، کە هەنگاونانی دووباره بەرەو تەکنەلۆژیای OLED وا له ئامێرەکە دەکات ئاستی وێنە و ڕەنگەکان و ڕووناکی بە بێوێنەیی ڕێکبخات. پشتگیری تایبەتمەندی Google Home دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانیت فەرمانبەرداری چالاکیەکانی ئامێرەکەت بکەیت.

 

ڕاگەیاندنی ڕوونمایەک بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆرەوە

کۆمپانیای سۆنی یابانی ڕوونمایەکی گەورەی جۆری LEDـی ڕاگەیاند بەناوی Gigantic Space کە تەکنەلۆژیای CLEDISـی تێدابەکارهاتووە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن جوان یەکی سەرنجڕاکێشە لە لاکانیەوە.

لە هەر یەکەیەک لەلاکانییەوە LED ـی تێدا بەکارهاتووە بە قەبارەی 17.875 ئینج بۆ هەرلایەکی وەهەموو LEDـەکانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە بۆ پشتگیری کردنی جوان پیشاندانی لیدەکان، پانییەکەی ۳٦ پێیە و لەلاکانیەوە بەرەو سەرەوە 9 پێیە، لەگەڵ توانای پیشاندانی بەڕوونی 8K و هەتا 2K.

هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە ڕەنگەکانی RGBـی تێدابەکارهاتووە بۆ باشتر پیشاندانی وێنەکان و ئەم تەلەفزیۆنە بەوە جیادەکرێتەوە قەبارەیەکی گەورەی هەیە.
بە ڕەنگانی سور و سەوز بەردەست دەبێت کە لاتەنیشتەکانی سوورە.

سێ ڕاگەیەنراوی لینۆڤۆ

لینۆڤۆ ئامێری VRـی بە تایبەتمەندی بەرز و کێشێکی کەمەوە نمایشکرد

ئەم VRـەی لینۆڤۆ بە بەراورد بە ئامێرە VR ـەکانی کۆمپانیاکانی Rift و HTC Vive کێشی کەمترە کە کۆمپانیای لینۆڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کێشی ئەم ئامێرە لە 350 گرام زیاتر نابێت.

Lenovo-Windows Holographic VR headset

لینۆڤۆ ئامانجی ئەوەیە دیزاینێکی جوانتر و خۆشی بەخشێکی زیاتر دابین بکات هاوشێوەی PlayStation VR، کە دوو لێنزی هەستیاری دەبێت لە بەشی پێشەوەی، کە ڕوونی هەریەکێکیان 1440 پێکسڵ دەبێت، کە بەم پێیە بێت لە هەردوو ئامێری VRـی Rift و Vive باشتردەبێت.

تائێستا نمونەی یەکەمی بەفەڕمی نەخراوەتە بەردەستی شارەزایان بۆیە جارێ بڕیاردان لەسەری زووە، هەوادارێکی زۆریش چاوەڕێی ئەم ئامێرەن، هەروەها پێویستی بە کامێرەی دەرەکی نییە.

Lenovo- VR headset

 

 

لینۆڤۆ دووجۆری لاپتۆپی نوێی بە ناوەکانی Y720 و Y520 بۆ شەیدایانی یارییە ڤیدیۆییەکان نمایشکرد

کۆمپانیایی لینۆڤۆ لە کۆنگرەی CES2017 لە زنجیرەی لاپتۆپی Legion ی نوێ تایبەت بە یاری ڕادەگەیەنێت، ئەم لاپتۆپە نوێیە بە قەبارەی 15.6 ئینج دەبێت، لەگەڵ تەکنەلۆژیایی ئاست بەرزی دەنگی Dolby Atmos.

کۆمپانیای لینۆڤۆ دەیەوێت ببێتە پێشەنگ لە دروستکردنی کۆمپیوتەری تایبەتمەندی بەرز بۆ کڕیارانی بەتایبەت خوازیارانی یارییە ڤیدیۆییەکان، ئەویش بەخستنە بازاڕی دوو جۆری نوێی لاپتۆپ بە ناوەکانی Y720 و Y520 لە میانەی کۆنگرەیCES2017 تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان.

ئەم لاپتۆیە نوێیانەی لینۆڤۆ نەوەی حەوتەمی پڕۆسێسەرەکانی لینۆڤۆ کاردەکەن، جۆری Y720 بە تایەتمەندی نەوەی چوارەمی پرۆسێسەری Core i7-7700HQ دەبێت هەروەها تایبەتمەندی گرنگیش لەم جۆرەدا بوونی پشتگیریکردن و پیشاندانی ڤیدیۆ و یارییەکانی هەیە بە توانای گرافیکی 4K و ڕوونی 3840 بۆ 2160 پێکسڵ، هەروەها جۆری Y720 توانای گۆڕینی ڕەنگەکانی سەر دووگمەکانی تەختەکلیلەکەت دەبێت بۆ ڕەنگی دڵخواز.

لاپتۆپی Y720  بە بوونی توانای بارگاویکردنەوەی باتری بە ڕێژەی 60WHr، بە توانای دەنگی زۆر بەرز،تایبەتمەندی گرافیک کاردی بریتییە لە GeForce GTX 1060 لەلایەن نڤیدیاوە، یەکەم لاپتۆپی ئەم کۆمپانیایە دەبێـت ئاستی دەنگی بە توانای Dolby Atmos دەبێت، توانای زۆر باشە لەکاتی بەکارهێنانی بیستۆک

جۆری Y520 بەروونی 1080 پێکسڵ دەبێت، لەگەڵ توانای گۆڕینی ڕەنگی تەختەکلیل، لەگەڵ کارتی شاشەی GTX 1050 لەلایەن نڤیدیاوە، لەگەڵ بوونی دەرچەی Thunderbolt 3.

 

بەرهەمەکانی کۆمپانیای LG

ئێڵ جى کۆرى چەندان بەرهەمى خۆى نمایش کرد لەنێویاندا زنجیرەى نوێی مۆبایلەکانى (K) بوو.

گۆڕانکارییەکانى ئەم زنجیرە نوێیە بریتیە لە باشترکردنى کامێرا و پاترى لە هەندێکیاندا و هەندێکیشان تایبەتمەدنى خوێندنەوەى پەنجەمۆری بۆ زیادکراوە، ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندى مۆبایلەکانە:

  • K10
  • پرۆسێسەر: MT6750 1.5 GHz هەشت ناوکى
  • ڕوونما: ٥،٣ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
  • کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
  • باترى: ٢٨٠٠ ملى ئەمپێر
  • سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
  • ڕەنگ: ڕەش – سلڤەر – زێڕى
  • هەروەها تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆریشى هەیە

 

  • K8
  • پرۆسیسەر: MSM8917 هەشت ناوکى
  • ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
  • کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
  • پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
  • سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
  • ڕەنگ: شینى مات – ڕەش – زێڕی

 

  • K4
  • پرۆسێسەر: MSM8909 چوار ناوکى
  • ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى ٤٨٠ پێکسڵ
  • کامێرا: دواوە ٥ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٥ مێگاپێکسڵ
  • پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
  • سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید مارشمالۆو ٦،٠،١
  • رەنگ: ڕەش – سپى

 

  • K3
  • پرۆسێسەر: MSM8909 چوار ناوکى
  • ڕوونما: ٤،٥ ئینچ بەڕوونى ٤٨٠ پێکسڵ
  • کامێرا: دواوە ٥ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٢ مێگاپێکسڵ
  • پاترى: ٢٥٠٠ ملى ئەمپێر
  • سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید مارشمالۆو ٦،٠،١
  • رەنگ: ڕەش

لەگەڵ ئەم زنجیرەیەشدا ئێڵ جى مۆبایلێکى ترى ڕاگەیاند بەناوى Stylus 3 کە تایبەتمەندیەکانى لەهەموو ئەو مۆبایلانە بەرزترە کە لەسەروە ئاماژەمان پێکرد.

  • پرۆسێسەر: MT6750 هەشت ناوکى
  • ڕوونما: ٥،٧ ئینچ بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ
  • کامێرا: دواوە ١٣ مێگاپێکسڵ و پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ
  • پاترى: ٣٢٠٠ ملى ئەمپێر
  • سیستەمى وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧،٠
  • رەنگ: سلڤەر – زێڕى گوڵ
  • تایبەتمەندى تر: پێنووس – خوێندنەوەى پەنجە مۆر

ئێڵ جى تا ئێستا کاتى خستنە بازاڕى و مۆبایلەکان و نرخەکانیانى ئاشکرا نەکردووە بەلام لە چەند هەفتەى داهاتوو ئاشکراى دەکات.

 

ڕاگەیاندنی لاپتۆپی Gram 14 لەلایەن ئێڵ جییەوە

ناوى ئەم لاپتۆپەیە کە بەرهەمى زلهێزەکەى کۆریایە و خاوەن چەندان تایبەتمەندى بەرزە، کۆمپوتەرەکەى ئێڵ جى ڕوونمایەکى هەیە بە پانتایی ١٤ ئینچ و بەڕوونى فووڵ ئێچ دى لەجۆرى IPS بەڕووناکیەکى بەرز و ناوازە. لاپتۆپەکە بەوە ناسراوە کەوا لە گشت لاکانى چەماوەتەوە، هەروەها لاشەیەکى کانزایی هەیە دروستکراوە لە تێکەڵەکى مەگنسیۆم و کاربۆن تاوەکو لاپتۆپەکە کێشێکى کەمى هەبێت هەر لەبەر ئەمەشە کێشەکەى تەنها ٩٧٩ گرامە!

لاپتۆپە کێش سووکەکە بە پرۆسێسەرى 5200U کاردەکات لەجۆرى Intel Core i5 بەخێرایی ٢،٢ گێگاهێرتز، قەبارەى ڕامەکەی ٨ گێگابایتە و بیرگەکەشى ١٢٨ گێگابایتە لەجۆرى SSD. هەرچى گرافیک کاردەکەشیەتى لەجۆرى HD Graphics 5500ە لەلایەن (ئینتێڵ)ەوە، لاپتۆپە ناوازەکە خاوەن بڵندگۆیەکە کە دەنگێکى بەرز و بێ خەوش دەبەخشێت بەهۆى تەکنەلۆژیاى Wolfsonەوە.

ئەوەى ماوەتەوە بڵێین ئەوەیە کە لێرەدا ناکۆکیەک هەیە لەنێوان پێگەکان لەسەر توانستى پاترى کۆمپیوتەرە کەسیەکە، هەندێک پێگە دەڵێن پاتریەکەى تا ٢١ کاتژمێر خۆى دەگرێت، هەندێکى تر دەڵێن کەمتر لە ١٧ کاتژمێر خۆى دەگرێت، بەڵام ئەوەى سەیرە ئەوەیە کە پێگەى فەرمى کۆمپانیا کۆریەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پاترى لاپتۆپەکە تواناى هەیە تاوەکو ٧،٥ کاتژمێر کار بکات!

جێگەى ئاماژەیە LG Gram 14 بەردەستە بۆ کڕین بەنرخى ٨٥٠ دۆلارى ئەمریکى.

 

تەلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان

تەکنەلۆژیای OLED کە لەسەر تێلەفزیۆنەکان بنچینە دەکرێت ڕوونی و ڕوونکرەوەی تێلەفزیۆنەکانە، وە تاوەکو ئێستاش ئێڵجی لەسەر ڕێڕەوی تەکنەلۆژیاکە بۆ چەندەها ساڵە گوزەر دەکات. لەم ساڵدا له پێشانگای سی ئی ئێس له لاسڤێگاس، سۆنی تێلەفزیۆنێکی ئاستبەرزی بە تەکنەلۆژیای OLED پێشاندا کە تێلەفزیۆنی A1E بوو، تێلەفزیۆنەکە هەنگاوی دووەمی کۆمپانیاکە بوو بۆ دووبارە ڕووکردنە تەکنەلۆژیاکە، چونکە سۆنی ماوەیەکی زۆر بوو OLEDی لە تێلەفزیۆنەکانیدا بەکارنەدەهێنا.
ئامێرە نوێیەکە پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستبکرێت بە نرخێکی خەیاڵی (لەوانەیە نرخی ۲۰ هەزار دۆلار بێت یاخوود زیاتر بۆ قەبارە ڕوونمای ۷۷ ئینج)، خاوەن چەندان تەکنەلۆژیایە لە دەنگ و ڕوونما. به سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و خاوەن تایبەتمەندی گووگڵ Homeـە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR (Dolby vision – HDR10). و چەندانی تر.

بێگوومان ڕوونماکانی ئێڵجی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا سۆنی و سامسۆنگ توانیویانە لە پاڵ چەندین بەرهەمی پێشکەوتووی تر، ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر لە ڕووی تێلەفزیۆنیشەوە بکەن.
تەکنەلۆژیای OLED لە بەرهەمەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەریش بەکاربراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئێڵجی تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕوونمای هەیە بە تەکنەلۆژیای OLED، کە ئەگەر باشترین نەبێت ڕکابەری کۆمپانیاکانی ترە بە تایبەت سۆنی. سۆنیش لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕوونمایەکی گەورەی ڕاگەیاند بە ڕوونی 8k و چەندەها تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تر، زیاتر دەربارەی تێلەفزیۆنەکە بزانە.

تێلەفزیۆنەکەی سۆنی وەکو زۆربەی ئامێرە تێلەفزیۆنەکانی تری، بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕوونماکەی لە تەکنەلۆژیای OLEDـە ڕوونی ڕوونماکەی 4K Ultra HD یە و بە پڕۆسێسەری تایبەتی سۆنی 4K HDR Processor X1 Extreme کاردەکات. و سۆنی له کۆنگرەکە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە (OLED) ئەوەی باسکردووه، کە هەنگاونانی دووباره بەرەو تەکنەلۆژیای OLED وا له ئامێرەکە دەکات ئاستی وێنە و ڕەنگەکان و ڕووناکی بە بێوێنەیی ڕێکبخات. پشتگیری تایبەتمەندی Google Home دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانیت فەرمانبەرداری چالاکیەکانی ئامێرەکەت بکەیت.

 

بەرهەمەکانی شاومی چینی

بریتیی بوون لەسێ بەرهەمی ڕاگەیەندراو

یەکەم: زیادکردنی ڕەنگی سپیی بوو بۆ می میکس

Mi Mix

تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بریتیبوون لە:

  • قەبارەی ئەم مۆبایلە بریتییە لە 6.4 ئینج لەگەڵ تێکڕایی پێکسڵەکانی 1080×2040 pixels دەبێت
  • کامێرا 12 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ 5 مێگاپێکسڵ کامێرای پێشەوە
  • ڕام 6 گێگابایت
  • پڕۆسێسەر Snapdragon 821
  • توانستی پاتری 4400 ملی ئەمپێر
  • خاوەنی بیرگەیەکە بە ڕێژەی 128 گێگابایت بەڵام پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات
  • بە وەشانی ئەندرۆیدی 6.0ـی مارشماڵۆ کاردەکات
  • USB Type-C
  • کێشی 209 گرامە.
  • پشتگیری نەوەی چوارەمی ئینتەرنێتی LTE دەکات.

 

دووەم: ڕگەیاندنی تەلەفزیۆنێک بەناوی Mi 4

ئەم تەلەفزیۆنە بەناوی Mi 4 بڵاوکرایەوە و لەسەر دیزاینی modular درووست کراوە لەگەڵ بنیات نانی سیتەمێکی نایاب بۆ دەنگ و ڕوونماکەی، مەزەبۆردی ئەم تیڤییە تایبەتمەندی زۆری بۆ زیادکراوە، ئەستووری ئەم تەلەفزیۆنە کەمێک گەورەیە مەبەست لەمەش دانانی تایبەتمەندی زیاترە تاکوو بەکارهێنەر بتوانێت سوودی تەواوی لێ ببینێت

سیستەمی home theaterـی تێدا بەکارهاتووە تاکوو بتوانرێت لەگەڵ سیتەمی دەنگی ژوورەکەدا ڕێکبخرێت، هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە سیستەمی دەنگی Dolby Atmosـی تێدا بەکارهاتووە تاوەکوو دەنگەکە بە ئاستێکی بەرز بگاتە گوێی بینەر

شاومی تەلەفزیۆنی Mi 4 بە قەبارەی ئینج و تەکنەلۆژیایی دەنگی Dolby Atmos ل بە نرخی 2000$ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی

هەروەها Mi 4 بەبێ تەکنەلۆژیایی دەنگی Dolby Atmos بەردەستدەخات بە نرخی 1500$، هەتا ئەم تەلەفزیۆنە بەقەبارەکانی 55 ئینج و 49 ئینج بەرهەم دێنێت کە نرخی کەمتریش دەبێت بەپێی کەمی قەبارەکەی.

سێیەم: ڕاگەیاندنی ڕاوتەرێک

ئەم ڕاوتەرەی شاومی بەخێرایی 2600 مێگابت لە چرکەییەک دا توانای بڵاوکردنەوەی شەپۆلی ئینتەرنێتی هەیە بەدووجۆر  نرخی ئەم دوو جۆر ڕاوتەرە 200$ و 500$ دەبێت یەکەمیان یەکەمیان کە نرخی 200 دۆلاردەبێت توانای لەخۆگرتن و ناردنی زانیاریی هەیە بە بڕی 1 تێرابایت ئەوەی دووەمیان کە نرخی 500 دۆلاردەبێت توانای لە خۆگرتن و ناردنی زانیاریی هەیە بە ڕێژەی 8 تێرابایت

ئەم ڕاوتەرە وەک وتمان توانای گواستنەوەی زانیاریی هەیە بەخێرایی 2600 مێگابت لە چرکەیەکدا کە تەکنەلۆژیای  high-gain PCB 4ـی تێدا بەکار هاتووە کە چوار ئەتێننای وەرگرتن و ناردنی زانیارییە.لەگەڵ تەکنەلۆژیایی WI-Fi 4X4 MU-MIMO

 

ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنی UP3218K لەلایەن Dellـەوە

کۆمپانیایی دێڵ تەلەفزیۆنێکی نمایش کرد کە توانای پیشاندانی ڤیدیۆی هەیە بەڕوونی 8K

ئەم کۆمپانیا ئەمریکیە ڕوونما مۆنیتەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی UP3218K و بە قەبارەی 32 ئینج و ڕوونی 8K واتە 8000 پێکسڵ کە خۆی دەگرێت لە یەک ملیار ڕەنگ، ئەم ڕوونمایە لاشەکەی لە کانزایی ئەلەمنیۆم پشتگیری تەواوی ڕەنگەکانی AdobeRGB و هەروەها sRGB دەکات، دەتوانیت وێنەی ڕوونماکەی بەڕێژەی 178 پلە بسوڕێنیتەوە، پشتگیری دەرچەی USB 3.0 دەکات، لەگەڵ دەرچەی DisplayPort 1.3

پێکیسڵەکانی ڕوونمای ئەم مۆنیتەرە بریتین لە 8K واتە  7680*4320 بەشێوەیەکی وردتر 280 پێکسڵ بۆ یەک ئینج،کۆمپانیای دێلی ئەمریکی یەکەم کۆمپانیا نییە کە تەلەڤزیۆنی ڕونما 8K بەرهەم بهێنێت، لە ساڵی ڕابردوودا و لە مانگی 10 دا کۆمپانیای شارپ تەلەفزیۆنی IGZO ی ڕاگەیاند بوو بە ڕوونی 8K بەڵام 27 ئینج بوو

ئەم مۆنیتەرەی دێڵ لە نرخی 4999 دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە 23 مانگی 3 دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

 

 

  • ڕاگەیاندنی مۆبایلی ZenFone 3 Zoom لەلایەن ئەسوسەوە

کۆمپانیای ASUS بەرهەمێکی نوێی ڕاگەیاند بەناوی ZenFone 3 Zoom کە گرنکترین بەشی ئەم مۆبایلە کامێرەکەیەتی کە خاوەن چەندین تایبەتمەندی گرنگ و ئاست بەرزن لەگەڵ بوونی توانستێکی بەرزی پاتری، پشتگیری ڤیدیۆی 4K دەکات

  • کامێرای یەکەمیان بەڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و تێکڕایی 1080 پێکسڵ
  • دوو کامێراکەی 9 مێگاپێکسڵ و 9 مێگاپێکسلن بە تێکڕایی 1080P
  • دەرچەی کرانەوەی یەکێکیان f/2.0 دەبێت، ئەوی تریشیان f/1.7
    ڕونماکەی 5.5 ئینج دەبێت توانای پیشاندانی پێکسڵەکان 1080 پێکسڵ دەبێت
  • ZenFone 3 Zoom پرۆسێسەرەکی لەلایەن کواڵکۆمەوە دابین کراوە بە Snapdragon 625
  • بە بیرگەکانی 128GB و 64GB و 32GB لەگەڵ توانای کارپێکردنی بیرگەی دەرەکی
  • توانستی پاتریەکەی 5000 ملی ئەمپێرە
  • کێشی 170 گرام
  • ڕام 4 گێگابایت
  • کێشی 170 گرام دەبێت
  • پارێزەری ڕونماکەی Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوەوە بەنرخی 399 دۆلار فرۆشتنی دەست پێدەکات و دەخرێتە بازاڕەوە.

 

Swarvosk بەرواری ڕاگەیاندنی کاتژمێرە هۆشمەندەکەی ڕاگەیاند

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا شارەزایان و خەڵکێکی زۆر داوایان لە کۆمپانیای Swarvoski کرد کە مۆبایلی هۆشمەند دروست بکات کە لەهەمان کاتدا ڕێژەی فرۆشی کاتژمێرەکانی دیکەی کە هۆشمەندنین بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیبوو. هەروەها کۆمپانیاکانی مۆتۆرلا و ئێڵ جی تائێستا نەوەی نوێی کاتژمێرە زیرەکەکان یان ڕانەگەیاندووە. Swarvoski بەهاوکاری لەگەڵ لەگەڵ کواڵکۆم لەهەوڵی هەماهەنگیدان بۆ درووستکردنی پرۆسێسەری تایبەت بە کاتژمێرەکەی، لە کۆنفڕانسی BaselWorld2017 بۆ جۆری ئافرەتانەکەی، کە لە مانگی 3 دا نمایش دەکرێت ،هەروەها ئەم کاتژمێرە هۆشمەندە بە سیستەمی ئەندرۆید وێری نەوەی دووەمی کۆمپانیای گووگڵ کاردەکات.

بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی هیۆندا دەتوانن کار بە خزمەتگوزاری Google Home بکەن

هیۆندا لەم چەند ساڵەدا ویستوویەتی قازانج لە تایبەتمەندیەکان و خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ بکات بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ بۆ بەرهەمەکانی، بۆ نموونه، ئۆتۆمبێلی هیۆندا Sonata ۲۰۱٥ یەکەم ئۆتۆمبێلی هیۆندا بوو کە خزمەتگوزاری Android Autoی لە خۆگرتبوو. هیۆندا لە پێشانگای CES ۲۰۱۷ دا ڕایگەیاند کە ئێستا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید (ئەو بەکارهێنەرانەی کە خزمەتگوزاری Blue Link لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەیە) دەتوانن کار بە تایبەتمەندی Google Home بکەن لە ئۆتۆمبێلەکانیان، کە دەتوانن فەرمانی تایبەت لەناو ئۆتۆمبێلەکان ئەنجامبدەن.خزمەتگوزاری BlueLink خزمەتگوزاری تایبەتی هیۆندایە و دەسەڵاتت پێدەدات کە تایبەتمەندیەکانی ئۆتۆمبێلەکەت کارپێبکەیت و لەمەودواش دەتوانیت Google Home بەهۆیەوە بەکاربهێنیت.. تایبەتمەندیەکانی Google Home ڕێگەت پێدەدات چەند فەرمانێکی دەنگ بدەیت بە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ نموونە: کارکردنی ئۆتۆمبێلەکەت “start my car” یاخوود داخستنی ئۆتۆمبێلەکەت “lock the doors”.

HP لاپتۆپێکی تایبەتمەندی بەرزی ڕاگەیاند بەناوی سپێکتەر ئێکس 360

HP لاپتۆپێکی نوێی بە ناوی سپێکتەر ئێکس 360 ڕاگەیاند، ئەوەی جێی سەرنجە ئەم لاپتۆپە لە چاو نەوەی پێش خۆی دا زۆر ئەستورتترە، هەروەها تەمەنی پاترییەکەی لە نەوەی پێش خۆی زیاترە.

هەروەها سپێکتەر ئێکس 360 قەبارەی ڕوونماکەی 15.6 ئینجە، پشتگیری پڕۆسێسر ئینتڵ گابی لەیک دەکات، لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی دیکەی Cor-i7، خاوەنی ڕامێکی 16 گێگابایتە، بیرگەی ناوەکی 1 تێرابایت دەبێت، پڕۆسێسەرێکی نڤیدیا جی فۆرس 940 ئێم ئێکس.

ئەستوری لاکانی نەوەی پێشوو 15.9 ملم دەبوو، بەڵام ئەم نەوەیە 17.8 ملم دەبێت واتە بەڕێژەی 1.9 ملم ئەستورییەکەی زیاترە، پاتری ئەم لاپتۆپە بەڕێژەی  %27 زیاترە لەنەوەی پێشوو کە دەکاتە زیاد لە 3 کاتژمێر.

ڕوونماکەی توانای پیشاندانی ڤیدیۆی هەیە بەڕوونی 4K، وە وزەیەکی باشتری هەیە کە بەڕێژەی گشتی دەکاتە 12 کاتژمێر و 45 خولەک لەسەرەتای مانگی نۆڤەمبەر دەست دەکرێت بە فرۆشتنی و بەنرخی 1278 دۆلار دەبێت.

سەرەنجام ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت ئەم لاپتۆپە لەچاو نەوەی پێشووی گۆڕانکاری زۆر گەورەی تێداکراوە، گرنگترین یان بوونی پڕۆسێسەری نوێ و ڕوونی ڕوونماکەیەتی.

یەکەم لاپتۆپی ڕوونما چەماوە Predator 21 X بە نرخی ٩٠٠٠$

لە پێشانگای IFA لە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای لاپتۆپێکی تایبەت بە یاری بە تایبەتمەندی و کێش نائاسایی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش لە میانەی پێشانگای CES جۆرێکی تری لەم لاپتۆپە ڕاگەیاند لە هەمان گروپ، کە نرخەکەی ٩٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکیە.

Predator 21 X ئەو لاپتۆپەیە تایبەت بەرهەمهێنراوە بۆ یاری و یەکەم لاپتۆپە لە جیهان کە قەبارەی ڕوونماکەی ٢١ ئینچی چەماوەییە بە ڕوونی 2560×1080 پیکسڵ لەگەڵ بوونی پلەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی  G-Sync بۆ ڕێگە گرتن لە هەر ڕووداو کێشەیەک لە وێنە و ڕوونیەکەی.

ئەم کۆمپیوتەرە خاوەنی پڕۆسێسەرێکی بەهێزە لە جۆری ئنتڵ Core i7-7820HKـی نەوەی حەوتەم، وە لە ناوەوەش نەک تەنیا یەک دانە بەڵکو خاوەنی دوو گرافیک کاردی جۆری  GeForce GTX 1080 لەگەڵ بوونی ڕامی ٦٤ گێگابایتی وە پشتگیری لە ٥ بیرگەی ناوەکیە لە جۆری ١ تێرابایتی HDD و ٤ جۆری ٥١٢ گێگابایتی SSD دەکات بەڵام تا ئێستا کۆمپانیای ئەیسەر بە تەواوی قەبارەی بیرگەکانی ئەم لاپتۆپەی ڕانەگەیاندووە کە لەسەریەتی.

ئەم کۆمپیوتەرە تەواو بەرهەمهێنراوە بۆ یاری و ئەو کارانەی قورس و مەترسیدارن وەک یاری لەسەر ڕوونمایی چەماوە و وە ڕوونمای دەرەکی بە ڕوونی 4K و VR.

کۆمپانیای ئەیسەر تەختەکلیلێکی میکانیکی بەکارهێناوە کە بەشی ژمارەکانی لەسەرەوە جیا کردۆتەوە لەسەر تەختەکلیلەکە و بەشێکی تر هەیە کە تەختەیەکی تەچە، وە لەسەر ڕووەکەی ٤ بڵندگۆی دەنگی گەورە هەیە لەگەڵ دەرچەیەکی تایبەت بە کارەبا و پێنج پانکەی فێنکەرەوە و ٩ بۆڕی هەڵمژینی گەرمی.

هەموو ئەم پێکهاتانە لە نێو لاشەی ئەم لاپتۆپە کۆ کراوەتەوە بەمەش وای کردووە کێشی لاپتۆپەکە ببێتە ٨.٨ کیلۆ گرام و لە مانگی داهاتوو لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ٩٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی.

 

کۆمپانیای کوالکۆم گشت زانیاریەکی لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ ئاشکرا کرد

کۆمپانیای کوالکۆم نوێترین تەکنەلۆژیای خۆی لە بواری پڕۆسێسەر ئاشکرا کرد کە ئەویش پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٣٥ـە، ئەم پڕۆسێسەرە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری گەشەی پێدراوە و بەرهەم هاتووە بە تەکنەلۆژیای ١٠ نانۆمەتر، کە ئەمەش هیچ گومانێکی تێدا نیە کە لە قەبارە بچووکترە بە ڕێژەی ٣٥% لە نەوەی پێش خۆی کە سناپدراگۆنی ٨٢٠ـە.

پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٣٥ خاوەنی پڕۆسێسەرێکی گرافیکی بەهێزە لە جۆری Adreno 540 واتە پشتگیری لێ دەکات کە ئەمەش تەواو گونجاوە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی پشتگیری لە تەکنەلۆژیا و ئامێری VR و AR دەکەن، لەگەڵ چەندین چاککاری لە هێزی کامێرا بۆ تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ڕوونی 4K، وە چاککاری لە هێزی چاککردنی وێنە و سەرنجدانی خۆکار و وێنەی HDR.

ئەم پڕۆسێسەرە پشتگیری لە ستانداردی بلوتوزی نوێی ٥.٠ دەکات کە هەڵگری مۆدیۆمی پەیوەندی X10ـیە، کە خێرایی LTE دەگاتە ١ گێگابایت لە چرکەیەکدا، کە ئەمەش یەکەم پڕۆسێسەرە لە جیهان کە پشتگیری لە بلوتوزی ٥.٠ دەکات بەو خێراییە.

کۆمپانیای کوالکۆم چاککاری پڕۆسێسەرەکەی تێکەڵ کردووە لەگەڵ تەکنەلۆژیای پاراستن وەک پەنجە مۆر و ئایدی چاو و وەرگرتنی ڕووی دەم و چاو و پارەدان لە ڕێگەی مۆبایلەوە، کە ئەمانەش هەمووی بۆ پاراستنی بەکارهێنەرە لە کاتی بەکارهێنان.

کوالکۆم دەڵێت ئەم پڕۆسێسەرە بۆ خەرج کردنی باتری ئەم پڕۆسێسەرە باشترین لێهاتووی هەیە لە خەرج کردنی باتری بە ڕێژەی ٣٥% لە چاو نەوەکانی پێش خۆی لە هەمان پڕۆسێسەر وە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات کە ناسراوە بە Quick Charge 4.0 بە ڕێژەی ٢٠% خێراترە لە نەوەکانی پێش خۆی بەوەی ڕێژەی بارگاوی کردنەوەی باتری لە خاڵی ٠ـەوە بۆ ٥٠% پێویستی تەنیا بە ١٥ خولەکە.

وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆسێسەرە لەسەر زۆرێک لەو مۆبایلە هۆشمەندانە بێت کە لە پێشانگای CES2017 و ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن کۆمپانیاکانەوە بە فەرمی دەخرێنە بازاڕەکانەوە.

کۆمپانیای کینگستۆن دوو فلاش میمۆری بەقەبارەکانی 1TB و 2TB نمایش کرد

دوێنێ لە میانەی کۆنگرەی کۆمپانیای کینگستۆن دوو فلاشی زۆر ئاست بەرزی نمایش کرد بە قەبارەکانی 1TB و 2TB، کە بەمەش دەبێتە بەهێزترین و بچووکترین فلاش میمۆری، هەروەها ئەم دوو جۆرە فلاشە پشتگیری دەرچەی USB 3.1 دەکەن. هەردوو جۆرەکە لە مادەی زینک و کانزا درووست کراون،گەرەنتی ٥ ساڵی لەگەڵدایە، نرخەکانیان لە 1000$ـی دۆلاری ئەمریکیەوە دەست پێدەکەن.

 

سامسۆنگ زنجیرەی Galaxy A 2017ـی بە تایبەتمەندی بەرز و دژەئاوی ڕاگەیاند

 

 

 

لەدوای زنجیرەیەک لە دەنگۆ و دزەکردنی زانیاری لەسەر ئەو زنجیرە تازەیەی گالەکسی ئەی، ئەمرۆ بە فەرمی سامسۆنگ پەردەی لەسەر زنجیرەی ئەی ٢٠١٧ لادا کە تایبەتمەندی بەرز و دژە ئاوییان هەیە و لاشەیان لە کانزا دروستکراوە.

ئەم زنجیرەیەی گالەکسی ئەم جۆرانە لەخۆی دەگرێت گالەکسی ئەی ٣ بە پانتایی شاشەی ٤.٧ ئینج و و گالەکسی ئەی ٥ بە پانتایی ٥.٢ ئینج و گالەکسی ئەی ٧ بە پانتایی شاشەی ٥.٧ ئینج. شایەنی باسە سامسۆنگ لە هەرسێ مۆبایلەکە ستاندەردی IP68 بەردەستکردووە و ئەمەش مانای وایە هەرسێ مۆبایلەکە بەرگەی ئاو دەگرن و تۆز تێیان ناچێت. ئەمەی جێگای سەرەنجیشە هەرسێک مۆبایلەکە لاشەیان کانزاییە و شاشەکەشیان بە چینێکی شوشەیی بەهێز ڕووپۆشکراوە لەجۆری 3D Glass.

تایبەتمەندییەکانی Galaxy A7

  • پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 5.7 ئینج و بە ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED، هەروەها چینێکی بەهێزی هەیە لە جۆری 3D Glass.
  • پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٩ گێگاهێرتز.
  • ڕامی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
  • کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی هەر هەمان شتە کە ١٦ مێگاپێکسڵە
  • ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
  • سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
  • پاتری توانست بەرزی ٣٦٠٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی  USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
  • دووریەکانی: 156.8×77.6×7.9 ملی مەترن.

تایبەتمەندییەکانی Galaxy A5

  • پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 5.2 ئینج و بە ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED، هەروەها چینێکی بەهێزی هەیە لە جۆری 3D Glass.
  • پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٩ گێگاهێرتز.
  • ڕامی ٣ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
  • کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی هەر هەمان شتە کە ١٦ مێگاپێکسڵە
  • ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
  • سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
  • پاتری توانست بەرزی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی  USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
  • دووریەکانی: 146.1×71.4×7.9 ملی مەترن.

تایبەتمەندییەکانی Galaxy A3

  • پانتایی ڕوونما بە قەبارەی 4.7 ئینج و بە ڕوونی 720×1280 پێکسڵ و بە تەکنەلۆژیا Super AMOLED.
  • پڕۆسێسەرێکی ٨ ناوکی بەخێرایی ١.٦ گێگاهێرتز.
  • ڕامی ٢ گێگایە و بیرگەی ناوخۆیی ١٦ گێگایە و توانستی زیادکردنی هەیە لەڕێگەی دەرچەی مایکرۆ ئێس دی.
  • کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٨ مێگاپێکسڵە
  • ئەم جۆرە ڕایەڵانەش لەخۆی دەگرێت: 4G LTE, Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/, NFC Bluetooth 4.2
  • سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆی ٦.٠ی لەسەرە
  • پاتری توانست بەرزی ٢٣٥٠ ملی ئەمپێری لەسەرە و تەکنەلۆژیای خێرابارگاوی کردنەوەی هەیە و لەڕێگەی درەچەی  USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە.
  • دووریەکانی: 135.4×66.2×7.9 ملی مەترن.

زنجیرە مۆبایلەکانی گالەکسی ئەی بە چوار ڕەنگی جیاجیا لەبازاڕەکەن بەردەست دەبن ئەوانیش ڕەش و زێری و شێنێکی کاڵ و پەمەیی. سەبارەت بەنرخ و بەردەست بوونی فەرمی لە بازاڕەکان تا ئەم چرکە ساتە نەزاندراوە.

  • دروستکردنی دڕۆن لەلایەن کۆمپانیاکانی
  1. Typhon
  2. Power Vision
  3. Cleo
  4. zero robotics

دەتوانن بینەری ڤیدیۆیەک بن لەسەر بەرهەمە دڕۆنەکانی ئەو کۆمپانیایانە کە لەلایەن تیمی کۆنگرەکەوە تۆمارکراوە

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=BVMvPzc_olI” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]

 

ZTE Blade V8 Pro بە فەڕمی ڕاگەیەندرا

  • کۆمپانیای ZTE ـی ئەمریکی مۆبایلێکی نوێی خۆی ڕاگەیاند بەناوی ZTE Blade V8 Pro
  • گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیە:
  • ڕوونمای 5.5 ئینج بەڕوونی ئێچ دی تەواو بەڕوونی 1920 × 1080 پێکسڵ
  • بە پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن 625ـی کۆمپانیای کواڵکۆم کارەدەکات
  • ڕام:3 گێگا
  • بیرگەی ناوەکی 32 گێگا لەگەڵ توانای خوێندنەوەی بیرگەی دەرەکی Micro-Sd هەیە هەتا 128 گێگا
  • پشتگیری دەرچەی USB Type-C دەکات لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای بلوتوز و وایفای
  • توانستی پاتری 3140 ملی ئەمپێر
  • کامێرا: دوو کامێرایی 13 مێگاپێکسڵس لەپشتەوە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای پێشەوە
  • بەنرخی 229.98$ بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن

” پڕۆژەی ڤالێری ” لاپتۆپێک خاوەنی سێ ڕوونمایە

ڕۆژی پێنج شەمە لە پێشانگای بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان ناسراو بە CES لە شاری لاس ڤیگاسی ئەمریکی کۆمیانیای ریزەری ئەمریکی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپیوتەرانەی تایبەتن بە یارییە ڤیدیۆییەکان پەردەی لەسەر پڕۆژەیەکی ناوازەی خۆلا لادا کە ئەویش پڕۆژەی ڤالێریە و پڕۆژەکەش بریتیە لە لاپتۆپێک کە خاوەنی سێ ڕوونمایە بە ڕوونییەکی بەرز.

کۆمپانیای ریزەر تەنکترین لاپتۆپی یارییە ڤیدیۆییەکانی هەیە بە بەراورد بە کۆمپانیاکانی تری بەرهەمهێنەری لاپتۆپی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان، کۆمپانیای ناوبراو ئەمجارەیان لاپتۆپێکی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکانی لەو پێشانگایە ڕاگەیاند کە ناسراوە بە ”’ پڕۆژەی ڤالێری ” کە تا ڕادەیەک ئەستوورە بە شێوەیەکی زۆر کە ئەویش هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەم لاپتۆپە خاوەنی سێ ڕوونمای قەبارە گەورەیە، ئەم لاپتۆپە خاوەنی سێ ڕوونمایە کە دەچێتەوە ناو یەک و لە کاتی بەکارهێنان بەکارهێنەر دەتوانێت ڕوونماکان بکاتەوە و هەر سێ ڕوونما لە یەک کاتدا بەکار بهێنێت، کە قەبارەی هەر ڕوونمایەک ١٧ ئینچە.

ئەم سێ ڕوونمایە ڕوونمایەکی ئاسایی نین و لە ڕووی ڕوونی و نیشاندانەوە بە ڕوونمایەکی نایاب دادەنرێت کە ڕوونی هەر یەکێکیان 4Kـیە، کە تەکنەلۆژیای ئینڤیدیای (جی-سینک)ـی تێدا بەکارهاتووە بۆ بەردەست کردنی گرەنتی بەکارهێنانی هەر سێ ڕوونما لە نیشاندنی یارییە ڤیدیۆییەکان و کۆ کردنەوەی لە یەک ڕوونمای گەورەدا.

وە ڕوونی هەر یەک لەم ڕوونمایانە 11520×2160 پیکسڵە، کە ئەستوری هەر ڕوونمایەکیش ١.٥ ئینچە، بە کێشی ٥.٤ کیلۆگرام.

ئەم لاپتۆپە نوێیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوشێوەی لاپتۆپی پێشووی هەمان کۆمپانیا لە جۆری ” ریزەر بڵاید پڕۆ ” هەیە، کە خاوەنی گرافیک کاردێکی بەهێزی جۆری ئێنڤیدیا جی فۆڕسی جی تی ئێکس ١٠٨٠ـیە، کە ٨ گێگابایت لە بیرەوەری ڤیدیۆ دەکات لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پشتگیری کردن و لکاندنی تەکنەلۆژیای دەنگی دەریایی ” surround view ” وە ڕامی ٣٢ گێگابایتی جۆری دی دی ئاڕ ٤ـە و سیستەمی سارد کەرەوەی هەڵمی بەکارهاتوو هاوشێوەی کۆمپیوتەری پێشوو.

تا ئێستا کاتی خستنە بازاڕ و نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە تەنیا ئەوە نەبێت کە نرخی پێشووتری کۆمپیوتەری ” ڕیزەر بڵاید پڕۆ ” ٣٧٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی بوو وە وا چاوەڕوان دەکریت ئەم کۆمپیوتەرە نرخی لە سەرووی ٦٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکیەوە بێت.

 

  • سەرچاوەی بابەتەکان پێگەکانی کۆمپانیاکان و پەڕەی فەرمی CES و پێگە باوەڕپێکراوەکانی  بواری تەکنەلۆژیا وەرگیراون.
  • هەموو بابەتەکان لەلایەن نووسەرانی Kitn ـەوە وەرگێراون بۆ زمانی شیرینی کوردی.
تاگەکان CES2017 kitnCES
بۆچونی تۆ