مۆبایل و تابلێت
8, کانوونی دووەم 2017
نۆکیا چیرۆکێکی نوێ دەست پێدەکات و بەفەرمی مۆبایلی Nokia 6 ڕاگەیاند.

کۆمپانیای HMD خاوەنی فەرمی ناوی بازرگانی نۆکیا ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەم نەوەی نوێی مۆبایلی نۆکیای بەناوی Nokia 6 ڕاگەیاند کە بە سیستەمی ئەندرۆید نوگەت کاردەکات و بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی بێت ئەوا ئەم مۆبایلە لە مۆبایلە تایبەتمەندییە مامناوەندەکانە و نرخی زۆر نییە.
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=9Sq5ZjZ-kFQ” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]
مۆبایلەکە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسکۆنی چینی بەرهەمهاتووە و لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و لە پێشەوەی دوو بڵندگۆی لە جۆری Dolby هەیە و هەروەها پەنجەمۆری هەیە لە ڕێگەی دوگمەی سەرەکییەوە و جێگای دوو سیمکاردیشی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی نۆکیا ٦:
- ڕوونما: IPS LCD بە پانتایی 5.5 ئینج بەڕوونی Full HD بە چڕی ٤٠٣ پێکسڵ لەلائینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٣ ڕووپۆش کراوە.
- پڕۆسێسەر: ٨ ناوکییە و لە جۆری کوالکۆم Snapdragon 430
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی ٢.٠.
- کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی ٢.٠.
- پاتری: ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر و لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە.
- سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە لە بازاڕی چین بە نرخێک کە بەرامبەرە بە ٢٤٥ دۆلار دەفرۆشرێت. نۆکیاش دەڵێت ئەمە سەرەتایە و چاوەڕوانی بەرهەمی سەرسوڕهێنەری زیاتربن لەمساڵدا.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!