10
بابەتی گرینگ 8, كانونی دووه‌م 2017

تێلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان

تەکنەلۆژیای OLED کە لەسەر تێلەفزیۆنەکان بنچینە دەکرێت ڕوونی و ڕوونکرەوەی تێلەفزیۆنەکانە، وە تاوەکو ئێستاش ئێڵجی لەسەر ڕێڕەوی تەکنەلۆژیاکە بۆ چەندەها ساڵە گوزەر دەکات. لەم ساڵدا له پێشانگای سی ئی ئێس له لاسڤێگاس، سۆنی تێلەفزیۆنێکی ئاستبەرزی بە تەکنەلۆژیای OLED پێشاندا کە تێلەفزیۆنی A1E بوو، تێلەفزیۆنەکە هەنگاوی دووەمی کۆمپانیاکە بوو بۆ دووبارە ڕووکردنە تەکنەلۆژیاکە، چونکە سۆنی ماوەیەکی زۆر بوو OLEDی لە تێلەفزیۆنەکانیدا بەکارنەدەهێنا.
ئامێرە نوێیەکە پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستبکرێت و نرخی ئاشکرا نەکراوە. خاوەن چەندان تەکنەلۆژیایە لە دەنگ و ڕوونما. به سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و خاوەن تایبەتمەندی گووگڵ Homeـە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR (Dolby vision – HDR10). و چەندانی تر.

بێگوومان ڕوونماکانی ئێڵجی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا سۆنی و سامسۆنگ توانیویانە لە پاڵ چەندین بەرهەمی پێشکەوتووی تر، ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر لە ڕووی تێلەفزیۆنیشەوە بکەن.
تەکنەلۆژیای OLED لە بەرهەمەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەریش بەکاربراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئێڵجی تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕوونمای هەیە بە تەکنەلۆژیای OLED، کە ئەگەر باشترین نەبێت ڕکابەری کۆمپانیاکانی ترە بە تایبەت سۆنی. سۆنیش لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕوونمایەکی گەورەی ڕاگەیاند بە ڕوونی 8k و چەندەها تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تر، زیاتر دەربارەی تێلەفزیۆنەکە بزانە.

تێلەفزیۆنەکەی سۆنی وەکو زۆربەی ئامێرە تێلەفزیۆنەکانی تری، بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕوونماکەی لە تەکنەلۆژیای OLEDـە ڕوونی ڕوونماکەی 4K Ultra HD یە و بە پڕۆسێسەری تایبەتی سۆنی 4K HDR Processor X1 Extreme کاردەکات. و سۆنی له کۆنگرەکە دەربارەی تەکنەلۆژیاکە (OLED) ئەوەی باسکردووه، کە هەنگاونانی دووباره بەرەو تەکنەلۆژیای OLED وا له ئامێرەکە دەکات ئاستی وێنە و ڕەنگەکان و ڕووناکی بە بێوێنەیی ڕێکبخات. پشتگیری تایبەتمەندی Google Home دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانیت فەرمانبەرداری چالاکیەکانی ئامێرەکەت بکەیت.

تاگەکان LG تەلەفزیۆن سۆنی
بۆچونی تۆ