ئەندرۆید
8, كانونی دووهم 2017
چۆنیەتی پەیوەستکردنی بیستۆکی AirPodی کۆمپانیای ئەپڵ بە هەر مۆبایلێکی ئەندرۆید

ئەگەر واتزانیوە بیستۆکەکەی ئەپڵ (AirPod) تەنها بۆ مۆبایلەکانی ئەپڵ دەبێت ئەوا هەڵەیت، ئەپڵ هەموو ئامێرەکانی تری ئەندرۆید پشتگیری دەکات. بەڵام بێبەشدەبێت لە بەکارهێنان تایبەتمەندیە تایبەتەکانی ئایفۆن. دەتوانیت لەگەڵ کۆمپیوتەر، مۆبایلی ئەندرۆید، تێلەفزیۆنی Apple TV، بیستۆکەکەت پەیوەست بکەیت. چۆنیەتی پەیوەستکردنی:
- ڕێکخستنی بلوتوزی مۆبایلەکەت بکەرەوە.
- کەیسی بیستۆکەکە بهێنە، بە مەرجێک بیستۆکەکەی تێدابێت، پاشان کرتە لەو دووگمەیە بکە کە لە پشتەوەی کەیسەکەدا هەیە. پەنجەی لەسەر ڕابگرە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک.
- کاتێک گڵۆپی سپی لەسەر ڕوونمای پێشاندەری کەیسەکە ئاماژەی دا، ئەوا بیستۆکەکە چەند هەڵبژاردەیەکت پێدەدات بۆ پەیوەستیی مۆبایلەکەت، کرتەی لێبکە و هەنگاوەکان جێبەجێ بکە.
سەرچاوە: Cnet
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.