10
بابەتی گرینگ 9, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

نرخی HTC ۱۱ و کاتی دەرچوون، تەواوی باس و دزەکاریەکانی مۆبایلەکە کە لە بەر دەستدایە

چی چاوەڕێی مۆبایلێکی نوێی Flagship بکەین لە ئێچ تی سیەوە؟ دووبارە هەنگاو ئەنێین بەرەو باس و هەواڵە گەرمەکانی مۆبایلەکان، کە هەرگیز کۆتایی نیە.
بێگوومان ئەوەی چاوەڕوان ئەکرێت لە نەوەیەکی نوێی مۆبایلە پێشکەوتووەکانی  ئێچ تی سی مۆبایلی HTC ۱۱ـیە، باسێکی گەورە هەڵگیرساوە دەربارەی ئەم ئامێرە، چونکە ڤیدیۆیەکی ناساندنی مۆبایلەکە دزەی پێکراوە. ڤیدیۆکە لە ڤیدیۆی فەرمی و تەواوی کۆمپانیای ئێچ تی سی دەچێت، وە زانیاری مۆبایلەکەی تێدا ناسێنراوە، زانیاریەکانی ئەم بابەتە لەلایەن چەند سەرچاوە خودی ڤیدیۆکە و هەژماری تایبەتی دزەپێکەری ناودار ئیڤان بلاسەوە وەرگیراوە.

ڕووداو و پڕۆژەکانی تەکنەلۆژیا لە جیهان کۆتایی نایەن، ئەوەتا دوای پێشانگا گرنگەکەی تەکنەلۆژیا کە سی ئی ئێس بوو، کۆنگرەی کۆمپانیاکان لە گەورەترین ڕووداوی جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان دەبەسترێت کە ئەویش Mobile World Congressـە، کە تەواوی هەوڵ و بەدواداچوونەکانی نووسەر بەدوای خۆی ڕادەکێشێت تاکو زانیاریەکان پێش ڕاگەیاندن و دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان نمایش بکات، بە ئەگەرێکی تەواوەوە ئێچ تی سی نوێ لەم کۆنگرەدا ڕادەگەیەنرێت.

کاتی دەرچوونی HTC ۱۱: لە کۆنگرەی MWC دەبێت!
پێدەچێت سەرەتای ئەمساڵ ئێچ تی سی مۆبایلەکەی ڕابگەیەنێت. کە پێدەچێت لە مانگی ٤دا بێت بە گەڕانەوە و پشتبەستن بە کۆنگرەی ساڵی پار، کە هەروەکو بینیمان ئێچ تی سی ۱۰ ڕاگەیاندرا. بێگوومان لەوانەیە ئێچ تی سی بۆیە ئەم کارە بکات تاکو نەیەوێت کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی نزیک بێت لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر، چونکە دەیەوێت مۆبایلەکەی لە ڕۆژانێکی تایبەت بێت بۆ باس و سەرنجەکان. ڕووداوە گەرمەکان لە مانگی ۲ دا دەبێت، چونکە کۆمپانیا ناودارەکانی بواری مۆبایل لەم مانگەدا بەرهەمە وروژێنەرەکانیان نمایش دەکەن، ئەوەتا لەو مانگەدا گالاکسی نوێ ڕادەگەیەنرێت و سۆنیش بەرهەمی نوێی دەبێت. کۆمپانیاکانی تریش بە هەمانشێوە..

نرخی ئێچ تی سی نوێ لەوانەیە بەرێژەیەکی کەم نرخ س بەرز بکرێتەوە! بە پشت بەستن بە بەرهەمی پێشووتری ئێچ تی سی کە ئێچ تی سی ۱۰ بوو، ئەوا نرخی HTC ۱۱ پێدەچێت لە نرخی ۷۰۰ دۆلارەوە دەستپێبکات.

دیزاین و ڕوونمای ئێچ تی سی: بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دزەپێکەر ئیڤان پلاسەوە بڵاوکراوەتەوە!
ئەم ڤیدیۆیەی کە لەلایەن ئیڤان پلاسەوە دزەی پێکراوە پێدەچێت ڤیدیۆی ناسێنەری فەرمی مۆبایلەکە بێت. لە ڤیدیۆکەدا تایبەتمەندیەکی جیاواز لە ڕوونما و لاشەی مۆبایلەکە دەردەکەوێت، ئەویش جووڵەی تایبەت بۆ بینین و کردنەوەی ئەپەکان لە لاتەنیشتەکانی مۆبایلەکە، بینەری بن لەم بەستەرە:

وە لە لایەکیشەوە ئەوە ڕەتدەکرێتەوە، کە ئەم تایبەتمەندیە لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ئێچ تی سی ۱۱ بێت.

سەرچاوەکانی تایبەت بە ئێچ تی سی و هەژماری ئیڤان، دەنگ و باسی ئەم ڤیدیۆیەیان لە پێگەکان هەڵگیرساندووە، کە ڤیدیۆی ناسێنەری مۆبایلەکەیە (پرۆمۆ). چاوێکیش لەمە بکەن:

[su_youtube url=”https://youtu.be/vdwcWvEbiDs” width=”460″ height=”300″ class=”https://youtu.be/vdwcWvEbiDs”]

لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، لاشەی مۆبایلەکە بە تەواوەتی کانزایە، وە لەوانەشە تایبەتمەندی دژە ئاوی هەبێت، وە دەربارەی قەبارەی ڕوونما، پێدەچێت سێ قەبارەی جیاواز هەبێت لە مۆبایلەکە. چونکە لەوانەیە سێ جۆر مۆبایل لەم نەوەیە ببینرێت.

کامێرای مۆبایلەکە بە پێی ڤیدیۆکەی سەرەوە..
بە پێی ڤیدیۆکەی سەرەوە کە هەروەکو دەیبینن، مۆبایلەکە دوو کامێرای دەبێت لە پشتەوەی، هەروەکو هەنگاونانی کۆمپانیاکانی تر بۆ دوو کامێرا لە مۆبایلەکانیان.

پڕۆسێسەری مۆبایلەکە و ڕام و زانیاری زیاتری مۆبایلەکه؛ زانیاریەکی ئەوتۆ نیە بۆ باسەکانی ئەم ڕەقەکاڵایە، بەڵام بە پێی ئەوەی ئێچ تی سی هەردەم ڕەقەکاڵایەکی بەهێزی هەیە، پێدەچێت هەنگاوێکی تر بنێت چونکە ئەمە باسی گرنگترین مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەیە. لەوانەیە پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٨۲۱ بێت یاخوود ٨۳٥، بە ڕامێکی زیاتر لە ٤ گێگابایت، چاوەڕوان بن.

تایبەتمەندی زیاتر: بێگوومان لەسەر وەشانی ئەندرۆید نووگەت کاردەکات و لە ئێستاشدا ئێچ تی سی ۱۰ وەشانەکەی پێگەشتووە.

تاگەکان HTC مۆبایل
بۆچونی تۆ