ئەپ و نەرمەکاڵا
11, كانونی دووهم 2017
نەرمەکاڵای تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێت لەلایەن Ookla بۆ ویندۆز و ماک وەشێندرا

ئاشکرایە دەمێکە خزمەتگوزاری ناوبراو بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە شێوەی ئەپڵیکەیشن بەردەستە و خەڵێکی زۆر سوودیان لێ وەرگرتووە بۆ تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێتەکانیان لەسەر مۆبایلەکانیان بەڵام بەداخەوە بۆ سیستەمی ماک و ویندۆز هەمیشە دەبواییە لەڕێگەی وێبگەڕەوە ئەم کارە ئەنجام بدەین بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ کۆمپانیای Ookla بەفەرمی نەرمەکاڵای تایبەتی بۆ سیستەمی ویندۆز ١٠ و ماک بۆ هەمان مەبەست وەشاند.
لەڕاستیدا بوونی نەرمەکاڵا و ئەپی لەم شێوەیە بۆ بەکارهێنەران پێویستە چونکە بەکارهێنەران دڵنیادەبنەوە لە خێرایی ئینتەرنێتەکانیان و بە شێوەیەکی دروست خێرایی بەرزکردنەوە و داگرتنی ئینتەرنێتەکانیان دەزانن و بەمەش کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناتوانن ئەوا بە ئاسانی فێڵ لە بەکارهێنەرانیان بکەن. ئێوەش بفەرموون لەخوارەوە بۆ سیستەمی خوازراو نەرمەکاڵاکە دابگرن.
کلیک بکە بۆ داگرتنی نەرمەکاڵای SpeedTest بۆ ویندۆز ١٠ لە کۆگای ویندۆز
کلیک بکە بۆ داگرتنی نەرمەکاڵای SpeedTest بۆ ماک لە کۆگای ماک
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!