ئەندرۆید
11, كانونی دووهم 2017
ئاماری نوێی گووگڵ بۆ کارکردنی وەشانەکان لەسەر ئامێرەکان

تەمەنێکی زۆر و لە کۆتایشدا بەسەرچوو.. مانگانە گەشەپێدەرانی گووگڵ ئاماری پشتگیریەکانی بۆ ئامێرەکان بڵاودەکاتەوە، وەشانی ۲.۲ ناسراو بە فرۆیۆ له ئاماری مانگانەی وەشانەکان لەسەر ئامێرەکان کۆتایی پێهات، واتا بە شێوەیەکی کۆتایی وەشانەکە لە بەسەرچووندایە و ئەوەی مابێت تەنها ڕێژەی ۰.۱%ـە ئەویش لە کۆگاندان، وە کۆتا وەشانەکەی ئەندرۆیدیش (نووگەت) کە وەشانی ۷.۰ و ۷.۱ـن نزیکن له ڕێژەی ۱% هەروەک لە ئامارەکەی کۆمپانیای گووگڵ دەردەکەوێت.
زۆرترین تەمەنی وەشانی ئەندرۆید ئێستا مابێت وەشانی جینجەر برێدە کە تا ئێستاش لەسەر هەندێ ئامێر کاردەکات، وردە وردە ئەویش لە کۆتاییدایە چونکە نزیک دەبێتەوە لە ڕێژەی کەمتر لە ۱% و ئێستاش ڕێژەکەی لە ئامارەکەدا تەنها ۱%ـە.. هەروەکو زۆربەی ئامارەکانی تر وەشانەکانی مارشماڵۆو ٦.۰ و لۆلیپۆپ ٥.۰ لەسەر زۆرترین ڕێژەی ئامێرەکان کاردەکەن، ئەمەش وا دیارە زۆرترین بەکارهێنەران هێشتا نەیانتوانیوە وەشانی نووگەت دابمەزرێنن ئەوەش بەهۆکاری دواکەوتنی وەشانەکە یاخوود پشتگیریکردنی ئامێرەکانیان بۆ وەشانی نووگەت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.