بابەتی گرینگ
12, كانونی دووه‌م 2017
کۆمپانیای LG بە فەرمی مانگی داهاتوو مۆبایلی هۆشمەندی LG G6 ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای ئێڵ جی کۆری لە نوێترین بانگەشەی ڤیدیۆییدا کە لە پێگەی خۆی لە ماڵپەڕی یوتویب بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە لە مانگی داهاتوو بە فەرمی مۆبایلی هۆشمەندی LG G6 ڕادەگەیەنێت.
کۆمپانیای LG ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم مۆبایلە مۆبایلێکی هۆشمەندی نموونەیی دەبێت بەوەی خاوەنی ڕوونماییەکی گەورەیە لە مۆبایلێک کە قەبارەی بچووکە و هەروەها دژە ئاوە و مۆبایلەکە لاشەیەکی کانزایی هەیە.
وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو مۆبایلە خاوەنی ڕوونماییەکی بەهێز بێت و زۆربەی بانگەشە و پێشبینییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕوونمایی ئەو مۆبایلە لە جۆری QHD Plus دەبێت.
وە پێشبینییەکانی تریش بۆ تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە کە پێشووتر لە ماڵپەڕ و پێگە تەکنەلۆژییەکان بڵاو کراونەتەوە بەم شێوەیە، خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ و پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆنی ٨٣٥ـە و ڕامەکەشی ٦ گێگابایت دەبێت، وە واش چاوەڕوان دەکرێت خاوەنی بارگاوی کردنەوە بێت بە شێوەی وایەرلێس.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.