ئای ئۆ ئێس 13, كانونی دووه‌م 2017

یاری (Towaga)؛ یاریەکی ناوازە و نوێی هاوێشتن و لێدان لە مۆبایلەکان

ئەگەر بەدوای یاریەکی خێرایی و گرافیک بەرز دەگەڕێیت، ئەوا مۆبایلە هۆشمەندەکان دەوڵەمەندن لەم بوارەدا، ئەوەتا لە نێوان گەشەپێدانی یاریە نوێەکاندا یاری Towaga هەیە، کە هێندە نیە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکراوەتەوە و پێشتریش بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرابوویەوە.

یاری Towaga دابگرە ئەگەر ئارەزووتە یاریەک بە خێرایی و جۆرایەتی بینینی دوو دووری بکەیت کە لە گەشەپێدانی گەشەپێدەرانی Sunnyside Gamesـە و ئێستا لە هەردوو کۆگای ئای ئۆ ئێس – ئەندرۆید بەردەستە.

لە یاریەکەدا، تۆ پاڵەوانێکی ماسکداریت کە پەرستگاکە دەپارێزیت لە هەندێ دڕندەی جیاوازی دروستکراو. ناتوانیت جووڵەی لەش بۆ شوێنەکان بکەیت بەڵام بە هۆی هێزە ئاگری و سحریەکانەوە ئەتوانیت بوونەرەکان لە ناو بەریت لەناو ٥ جیهانی جیاوازدا، جگە لەوەی یاریەکە خاوەن گرافیکێکی پێشکەوتووی خەیاڵیە.

ئێستا ئەتوانیت یاریەکە بە نرخی ۲.۹۹ دۆلار بۆ ئامێرەکەت دابگریت بە بێ بوونی کڕینی کەلووپەل. گەشەپێدەرانی یاریەکە دڵنیاییان داوە کە لە ماوەی داهاتوودا بە نوێکردنەوەیەک ناوەڕۆک و کەلوپەلەکانی یاریەکە بەردەست دەکەت و بە خۆڕاییان دەکات.

بۆچونی تۆ