بابەتی گرینگ
13, کانوونی دووەم 2017
پێدەچێت سۆنی لە داهاتوودا تەکنەلۆژیای ئۆڵێد بۆ مۆبایلەکانی فەراهەم بکات

سۆنی بەردەوام دەبێت لە فرۆش و بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەسەر هێڵی ئێکسپێریا. کۆمپانیاکە هیچ مۆبایلێکی نوێی لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕانەگەیاند، ئەوەی لە سۆنی چاوەڕێ دەکرێت ئەوەیە کە مۆبایلێکی نوێی سۆنی لە کۆنگرەی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل پێشاندەدرێت.
سۆنی له وەشانی نووگەتدا سەرقاڵیەکی زۆر توشبوو بەڵام هەرگیز مۆبایلەکانی پشتگوێ نەخست، لە کاتێکدا کە لە کۆتایی مانگی ۱۰ی ساڵی ڕابردوودا وێنەیەکی دزەپێکراو لە مۆبایلێکی نوێی ئێکسپێریا ئێکس بڵاوکرایەوە کە گوایە ڕاگەیاندراوی داهاتووی سۆنی دەبێت.
بەڵێ لەوانەیە وێنە دزەکراوەکە مۆبایلێکی نوێی سۆنی بێت. زانیاریەکی ئەوتۆ نیە لە ئێستادا بەڵام باسی تەکنەلۆژیای ئۆڵێد و ئێکسپێریا دەکرێت له پێگە و کەسە تایبەتەکان، پێناچێت کە دەنگۆکە دەربارەی مۆبایلەکەی کۆنگرەی داهاتوو بێت، ئەوەی باس دەکرێت باسی ماوەی ساڵێکی تر و مۆبایلێکی پێشکەوتووی سۆنی دەکرێت کە لە ساڵی ۲۰۱٨ ڕادەگەیەنرێت، کە گوایە سۆنی چیتر تەکنەلۆژیای ئێڵ سی دی بۆ مۆبایلەکانی بەکارنابات و هەنگاوێکی تری ئۆڵێدیش بۆ مۆبایلێکی دەنێت.
تەکنەلۆژیای ئێڵ سی دی بۆ ماوەی چەند ساڵێکە بەکارهێنانی سۆنیە بۆ مۆبایلەکانی، کۆمپانیاکانی ئێڵجی و سامسۆنگ و جەی دی ئای ڕوونماکانی تەکنەلۆژیای ئۆلێد بەرهەم دێنن، سۆنی بۆ ئەم مەبەستە لەوانەیە پەیوەندی و ڕێکەوتننامە ببەسێت لەگەڵ کۆمپانیا ناوبراوەکان بە مەبەستی کڕین یاخوود پشتگیری کردنی ڕوونما ئۆڵێدەکانی ئەم کۆمپانیایانە بۆ ئامێرە مۆبایلەکانی سۆنی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.