10
ڕێنمایی 13, كانونی دووه‌م 2017 بۆچوون

ماڵپەڕێکی نایاب بۆ داگرتنی فایلی ISOـی ویندۆز ٧ و ٨ و ٨.١ و ١٠ بە بەستەری ڕاستەوخۆ

بێگومان زۆرجار گەڕاویت بەدوای وەشانێکی دیاریکراوی سیستەمی ویندۆز بۆ ئەوەی بتوانیت بیخەیتە سەر دی ڤی دییەک یان سەر فلاش مێمۆرییەک تا بتوانیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایبمەزرێنیت بەڵام دۆزینەوەی فایلی ISOـی ئەم وەشانەی تۆ بۆی گەڕاویت ئاسان نەبووە و کاتێکی زۆرت بەسەربردووە تا توانیوتە فایلەکە دەست بخەیت و کارەکەی خۆتی پێ بکەیت. بەم بۆنەوەیە دەمەوێت ماڵپەڕێکتان پێ بناسێنم کە ڕزگارتان دەکات لەم کێشەیە و بە ئاسانترین ڕێگە دەتوانیت فایلی ISOـی مەبەست دابەزێنیت و بۆ کارەکەی خۆت سودی لێ وەرگریت. ماڵپەڕەکەش ناوی Windowsiso.netـە و فایلی ISOـی وەشانە جیاوازەکانی ویندۆز ٧ و ٨ و ٨.١ و ١٠ لەخۆی دەگرێت بە بەستەری ڕاستەوخۆ.

وێنەی هاوپێچ کە لەسەرەوەیە ڕووپەڕی سەرەکی ماڵپەڕەکەیە و ئەگەر سەرەنج بدەن لەسەرەوە لە لیستەکەدا هەر یەک لە وەشانەکانی ویندۆز هەیە و بە جوڵاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ سەر هەر یەک لە لیستەکان دەتوانیت بچیتە سەر وەشانی مەبەست و دواتر بۆ پەڕەکانی تر بە مەبەستی داگرتنی فایلەکە. لەم دوو وێنەیەی خوارەوە ڕوونکردنەوەیەکی بچوکم داوە لەسەر نمونەیەک لە داگرتنی فایلێک لە ماڵپەڕەکە:

ئەگەر لە وێنەی دووەم کام لە وەشانەکان هەڵبژارد بۆ نمونە x86 کە دەکاتە ٣٢ بت و زمانی دیاریکراو بۆ نمونە ئینگلیزی، ئەوا دەچێتە پەڕێکی تر و لە وێ دوگمەیەکی گەورە هەیە نوسراوە Download، ئیتر کرتەی لێ بکە و دەست دەکات بە داگرتنی فایلەکە بە بەستەری ڕاستەوخۆ واتە کە ئینتەرنێتیش نەما ئەوا تۆ دەتوانیت لەکوێ وەستاوە لەوێوە دەستی پێ بکەیتەوە.

تاگەکان ویندۆز
بۆچونی تۆ